خێزانێكی كورد بە شێوەیەكی سەرسوڕھێنەر لە مردن رزگاریان دەبێت
K24 - ھەولێر
عەبدولوەھاب ئەو پیاوەیە كە داعش ئەو كۆڕەكەی تا لێواری مەرگ برد، بە جۆرێك ھیچ ھیوایەكى بە ژیان نە مابوو، تەنھا سەیری پاڕانەوەی منداڵەكانی دەكرد كە داوایان لە داعش دەكرد، عەبدولوەھاب و كۆڕەكەی نەكوژن كە بە بەر چاوی ژن و منداڵەكەیەوە چەقویان تیژ دەكرد بۆ سەربریننیان.
ئەو پیاوە كە پێشتر لەگەڵ خێزانەكەی لەسەردەمی رژێمی بەعس بەر شاڵاوی بە عەرەب كردن (تەعریب) بووەتەوە ئێستاشی لەگەڵدابێت ناتوانێ بە باشی بە زمانی كوردی قسە بكات.
عەبدولوەھاب بە كوردستان24 گوت: "ئەوان نەیاندەھێشت ئێمە بێینە خاكی كوردستانەوە چونكە دەیانگوت نابێ دەوڵەتی خەلافەت جێبھێڵن و بەرەو دەوڵەتی كوفر بڕۆن ئەوكاتەی ئێمە ویستمان ھەڵبێین ئێمەیان دەستگیركرد و بردیانینە ماڵێك ویستیان سەرمان ببڕن بەڵام زۆری پێنەچوو فڕۆكەی ھاوپەیمانان بۆردومانی خانووەكەیان كرد و خەڵكێكی زۆر كوژرا و برینداربوو و ماڵەكە رووخا و ئێمەش رامانكرد لەو ھێرشەدا نزیكەی 25 داعش كوژران و من لە زیندانە كە 12 كەسم لەگەڵ بوو ،كە بریار بوو سەرمان ببرن بەڵام خودا رزگاری كردین".