"یه‌كێتی ته‌قله به فیل لێده‌دات"
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی زمانحاڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له ژماره‌ی رۆژی هه‌ینی و شه‌مه‌یدا، له وتاری كوردستانی نوێ-ی هه‌فته كه له لاپه‌ره 3 دا، ده‌رباره‌ی دۆخی ناوخۆیی حزبه‌كه‌یان و ده‌ربازكردنی له "سووڕی متبوون" و رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی، وتاره‌كه‌یان ته‌رخانكردووه بۆ ئه‌و كێشانه و نوسیوویانه" ئایا یه‌كێتی به‌ته‌مای چییه له ساڵی نوێ‌دا؟، یه‌كێتییه‌كان گه‌ره‌كیانه ئه‌مساڵ به رۆژ به‌ڕێكردن به‌رێبكه‌ن، یان گه‌ڵاڵه‌ی ته‌گبیرێكی هاوبه‌ش ره‌چاو بكه‌ن. ته‌گبیرێك سه‌رچاوه‌كه‌ی له پێویستی یه‌كێتی بۆ ئه‌م قۆناغه‌ی كوردستان بێت، بێگومان له‌گه‌ڵیشیا بۆ رێكخستنه‌وه‌ی یه‌كێتی‌و ده‌ربازكردنی بێت له‌م سووڕی متبوونه‌ی كه تووشی بووه".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌دا مێژوو و پێگه‌ی حزبه‌كه‌یان به بیر ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان هیناوه‌ته‌وه، ئاماژه‌یان به‌وه كردووه" یه‌كێتییه‌كان به‌وه ناسراون ده‌ستپێشخه‌ری بكه‌ن، نه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ر داكۆكی بكه‌ن له‌وه‌ی تا ئێستا كورد به‌ده‌ستی هێناوه. له هه‌ڵپه‌ی وه‌ك خۆی هێشتنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به بیانووی له ده‌ست نه‌دانی ده‌سكه‌وته‌كانی كورده‌وه خه‌ریكه ئه‌وی هه‌شمانه له ده‌سكه‌وت درزی تێده‌كه‌وێت".
هه‌ر بۆیه له كۆتایی وتاره‌كه‌دا سه‌رنجی یه‌كیتییه‌كانی بۆ میژووی حزبه‌كه و باڵه‌خانه پان و پۆڕه‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان راكێشاوه و به ئامانجی به خۆكه‌وتنه‌وه و جۆشدانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان نوسیوویانه" هه‌ڤاڵانی یه‌كێتی سه‌یری ته‌لاری به‌رزی مێژووی یه‌كێتی بكه‌ن هیچ نه‌بێ سه‌یری بینای پانۆپۆری مه‌كته‌بی سیاسی له‌ناوجه‌رگه‌ی سلێمانی، سه‌یری بینای به‌رزی مه‌كته‌بی سیاسیی له هه‌ولێر بكه‌ن كه خه‌ڵكی قه‌ڵا‌و مناره ناوی كۆشكی سپییان لێ ناوه. سه‌یری بینای به‌رزی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی بكه‌ن له‌ناوجه‌رگه‌ی كه‌ركوكی ته‌عریبكراودا تا یه‌كێتییه ته‌قله به فیلێده‌ره‌كه‌مان وه‌بیر بێته‌وه".
ئه‌م وتار و نوسینانه له كاتێكدایه، دۆخی ناوخۆیی حزبه‌كه به‌هۆی ناكۆكی باڵه‌كانییه‌وه دووچاری دابه‌شبوون بووه، چ له‌سه‌ر ئاستی بڕیاری سیاسی و دۆخی كارگێڕی كوردستان و پێگه‌یان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ناوچه‌كه و جیهان، چ له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆیی حزبه‌كه، به تایبه‌تی له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا له زاری به‌رپرس و كادیر و نوسه‌رانی ئه‌و حزبه‌وه هه‌ست به نیگه‌رانی و ده‌رخستنی ئه‌و دۆخه نا له باره ده‌كرێت وله كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی یه‌كێتی له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا نیگه‌رانی ده‌رده‌بڕن.