بارزانی و یڵدرم سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چیای زه‌رتك ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یڵدرم به یاوه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی سه‌ردانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چیای زه‌رتكی كرد.
یڵدرم ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له دوایین وێستگه‌ی سه‌ردانیدا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌ش ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان بۆ رای گشتی ئاشكرا كرد.
له كاتی سه‌ردانه‌كه‌یاندا بۆ چیای زه‌رتك، وێنه‌ی ئه‌و پێشمه‌رگانه نمایشكران كه له شه‌ڕه‌كانی چیای زه‌رتك و ده‌وروبه‌ری له شه‌ڕی دژی داعش شه‌هید بوون.
فه‌رمانده‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه نه‌خشه‌ی ناوچه‌كه‌یان بۆ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا شی كردنه‌وه كه له‌ماوه‌كانی رابردوو رزگاریان كردووه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا به دووربینی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له چیای زه‌رتك ته‌ماشای ئه‌و ناوچانه‌ی ده‌وروبه‌ری موسڵی كرد كه له لایه‌ن هێزه‌كانی پیشمه‌رگه كۆنترۆڵكراون.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به سه‌رۆكایه‌ی شاندێكی پایه‌به‌رزی پێكهاتوو له ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ی سه‌ردانی به‌غدای كرد و ئه‌مڕۆش له هه‌وڵیر به جیا له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی حكومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه.
پێشتریش فرانسوا ئۆلاند سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا له كاتی سه‌ردانكردنی هه‌رێمی كوردستان رۆژی 2 كانوونی دووه‌می 2017 سه‌ردانی ئه‌م شوێنه‌ی كردبوو و سه‌ربازه راوێژكاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌سه‌ر كردبووه‌وه.
سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه له چیای زه‌رتك، وێنه‌ی یادگارییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه گرت.