بارهه‌ڵگرێك 4 سه‌ربازی ئیسرائیلی ده‌كوژێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی هێرشی بارهه‌ڵگرێك له قودس "ئۆرشه‌لیم"، 4 سه‌ربازی ئیسرائیلی كوژران و 15ی دیكه‌ش برینداربوون.
كرده‌وه‌كه هاوشێوه‌ی هێرشه‌كه‌ی به‌رلین بووه و پۆلیسی ئیسرائیلیش رایگه‌یاندووه, "هێرشه‌كه تیرۆریستی بووه".
رادیۆی فه‌رمی ئیسرائیل بڵاویكردووه‌ته‌وه، راسته‌وخۆ له‌كاتی هێرشه‌كه‌دا، سه‌ربازانی ئیسرائیل ته‌قه‌یان له شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه كردووه.
رووداوه‌كه له نزیك كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبوونی جووله‌كه‌كان "ئارمۆن هتنسیڤ" له قودسی رۆژئاوا "ئۆرشه‌لیم" بووه.