ڤيديۆ.. چركه ساتى ته‌قه‌كردن له ديپلۆماتكارێكى ئه‌مريكا ببينه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌رايه‌تى گشتى مه‌كسيك و نێرده‌ى ديپلۆماتى ئه‌مريكا له مه‌كسيك، جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كه ئه‌ندامێكى نێرده‌ى ديپلۆماتى ئه‌مريكا رۆژى هه‌ينى 6ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 به فيشه‌ك پێكراوه.
رووداوى ته‌قه‌كردن له نێرده‌ى ديپلۆماتى ئه‌مريكا له شارى گوادلاخاراى خۆرئاواى مه‌كسيك روويداوه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى فرانس پرێس بڵاويكرده‌وه، حكومه‌تى مه‌كسيك رايگه‌ياندووه، ئه‌ندامێكى نێرده‌ى ديپلۆماتى ئه‌مريكا له وڵاته‌كه‌يان به فيشه‌كى چه‌كى ئۆتۆماتيكى بريندار بووه و به‌و هۆيه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و چاره‌سه‌رى پێويستى بۆ كراوه و ره‌وشى ته‌ندرووستى جێگيره.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، نێرده‌ى ديپلۆماتى ئه‌مريكا له مه‌كسيك له رێگه‌ى لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى تايبه‌ت به رووداوى ته‌قه‌كردنه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له ڤيديۆكه‌دا، چه‌كدارێك له ده‌روازه‌ى گه‌راجێكى ئۆتۆمبێل وه‌ستاوه و كاتێك ئۆتۆمبێلى ئه‌ندامى نێرده‌كه‌ى ئه‌مريكا ده‌وه‌ستێت، ته‌قه‌ى لێده‌كات و دواتر راده‌كات.
نووسينگه‌ى لێكۆڵينه‌وه‌ى فيدراڵى ئه‌مريكا، خه‌ڵاتێكى به به‌هاى 20 هه‌زار يۆرۆ ئاماده‌كردووه بۆ هه‌ر كه‌سێك زانيارى له باره‌ى هێرشبه‌ره‌كه‌وه بگه‌يه‌نێته لايه‌نى ئه‌مريكى.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم.