ئه‌سه‌د: متمانه‌م به ئه‌ردۆغان نییه و به‌م مه‌رجه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن ده‌كه‌م
K24 - هه‌ولێر:
تێری ماریانی، په‌رله‌مانتاری فه‌ره‌نسی، ئه‌مڕۆ 8ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017 رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا "ته‌واو گۆڕاوه" سه‌باره‌ت به دانوستانی "ئاستانه" و ئاماده‌شه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ 91 گرووپی ئۆپۆزیسیۆن بكات.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، ماریانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، به‌شار ئه‌سه‌د، له میانه‌ی دانیشتنێكی یه‌ك كاتژمێری له‌گه‌ڵ 3 په‌رله‌مانتاری فه‌ره‌نسی، گه‌شبینی خۆی به دانوستانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی "ئاستانه"ی پایته‌ختی كازاخستان ده‌ربڕیوه.
به گوێره‌ی ماریانی، به‌شار ئه‌سه‌د گوتوویه‌تی: "من گه‌شبینم و ئاماده‌یی ته‌واوم هه‌یه بۆ ئاشته‌وایی، به‌ڵام به مه‌رجێك، ئه‌ویش دانانی چه‌كه‌كانه".
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره فه‌ره‌نسییه، سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاندووه، توركیا به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان بووه‌ته وڵاتێكی "فشه‌ڵ" و تۆمه‌تباریشی كرد به‌وه‌ی، به‌ندكراوی سیاسی له توركیا، له سه‌رجه‌م وڵاتانی عه‌ره‌بی، زیاتره.
له وه‌ڵامی ئه‌و سێ په‌رله‌مانتاره فه‌ره‌نسییه، سه‌باره‌ت به گومانه‌كانی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا بۆ پرسی رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی 5+1، ئه‌سه‌د گوتوویه‌تی: "پێموایه دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراو، واقعییه".
سه‌رۆكی سووریا، فه‌ره‌نسای به‌وه‌ش تۆمه‌تباركردووه، كه سیاسه‌تی وشترمرخ "نه‌عامه" په‌یڕه‌وده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، فه‌ره‌نسا چیدیكه وڵاتێكی ئارام و سه‌قامگیر نییه و سووریا و فه‌ره‌نسا له دژی دوژمنێكی هاوبه‌ش ده‌جه‌نگن.
له باره‌ی ئه‌و تاوانانه‌ی له جه‌نگه‌كاندا، له‌لایه‌ن سوپای ئه‌سه‌ده‌وه ئه‌نجامدراون، گوتوویه‌تی: "هیچ شه‌ڕێكی پاك نییه، دان به‌وه‌شدا ده‌نێم كه ئه‌و تاوانانه هه‌موو لایه‌نه‌كان ئه‌نجامیانداوه".
له باره‌ی تاوانه‌كانی سوپاكه‌شیدا، ئه‌سه‌د گوتوویه‌تی: "ره‌نگه هه‌ندێك هه‌ڵه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی سووریاوه ئه‌نجامدرابن، به‌داخه‌وه‌م بۆ ئه‌وه و من ئیدانه‌یان ده‌كه‌م".
هه‌ریه‌ك له تێری ماریانی، نیكۆلا دویك و جان لاسال، رۆژی هه‌ینی، له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆشنبیری فه‌ره‌نسی، سه‌ردانی شاری حه‌له‌بیان كردووه بۆ به‌شداریكردنی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی ئه‌رمه‌نییه‌كان و دواتریش له‌گه‌ڵ به‌شدار ئه‌سه‌د كۆبوونه‌ته‌وه.