له‌م راپۆرته‌دا ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م به‌ربژێرانی باشترینه‌كانی 2016 ببینه
فیفا دوای جیابوونه‌وه‌ی له گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ به جیا سبه‌ی دووشه‌مه به كاتژمێر 8:30 به كاتی باشووری كوردستان خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ساڵ دابه‌ش بكات، ناوی خه‌ڵاته‌كه‌ش The Bestـه، سه‌رجه‌م به‌ربژێره‌كانیش له هه‌ردوو ره‌گه‌زی پیاو و ئافره‌ت له‌م راپۆرته‌دا بخوێنه‌وه..
به‌ربژێری باشترین یاریزانی پیاوی 2016
ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید كه نازناوی چامپیۆنزلیگ، سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی جیهانی یانه‌كانی برده‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای برده‌وه.
ـ ئه‌نتوان گریزمان هێرشبه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید به‌ربژێری سێیه‌ممه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نساش پله‌ی دووه‌می جامی یۆرۆی 2016ـی به‌ده‌ستهێنا.
ـ لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی ئارجێنتینای یانه‌ی بارسێلۆنا به‌ربژێری دووه‌مه بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌كه، به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی بارسێلۆنا نازناوی لالیگا، جامی شای ئیسپانیا و جامی سووپه‌ری ئیسپانیای برده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی گه‌یشته یاریی كۆتایی كۆپا ئه‌مریكای 2016.
به‌ربژێری باشترین یاریزانی ئافره‌ت
ـ یه‌كه‌میان (مێلانیای بێهرینگه‌ر)ـی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا كه ته‌مه‌نی 31 ساڵه و له تیپی خانمانی یانه‌ی بایرن میونشن یاری ده‌كات.
ـ دووه‌میان (كارلی ئانێ لۆید) خانمه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا كه ئێستا یاری بۆ تیپی خانمانی هۆستن داشی ئه‌مریكی ده‌كات و یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكاره و ته‌مه‌نی 34 ساڵه.
ـ سێیه‌مین به‌ربژێره كچه یاریزانی ناسراوی به‌رازیلی (مارتا ڤیێرا)ـیه كه خاوه‌نی زۆرترین خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهانه، ئه‌و ته‌مه‌نی 30 ساڵه و له هێڵی هێرشبه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی به‌رازیل یاری ده‌كات.
به‌ربژێری باشترین راهێنه‌ره‌كانی 2016
ـ زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری فره‌نسی یانه‌ی ریال مه‌درید كه له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌ك راهێنه‌ری تیپی یه‌كه‌می یانه‌یه‌ك توانی جامی چامپیۆنزلیگ، جامی سووپه‌ری ئه‌ورووپا و جامی جیهانی یانه‌كان بباته‌وه.
ـ دووه‌میان كلاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی لیسته‌ر سیتییه كه بۆ یه‌كه‌مینجار له مێژووی یانه‌كه‌یدا نازناوی پرێمه‌رلیگی برده‌وه و جیهانی شۆك كرد كاتێك له‌سه‌ر پشتی یانه گه‌وره‌كان مێژوویه‌كی گه‌وره‌ی نووسییوه.
به‌ربژێری باشترین راهێنه‌ری ئافره‌تی 2016
ـ راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌مریكا (جیل ئیلیس) كه نازناوی مۆندیالی بۆ وڵاته‌كه‌ی برده‌وه به‌ربژێری سه‌ره‌كییه، دووه‌میان (سیلڤیا نێیدۆ) راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌ڵمانیا هاوشان له‌گه‌ڵ (پیا سه‌ندهاچ)ـی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی سوید به‌ربژێره‌كانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه‌ن.
به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشكاش
خه‌ڵاتی پوشكاش كه تایبه‌ته به جوانترین گۆڵ ساڵ له مه‌راسیمه‌كه به جیا دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌م خه‌ڵاته (جۆناس مارلۆن)ـی هێرشبه‌ری یانه‌ی كۆرنسیانزی به‌رازیلی هاوشان له‌گه‌ڵ كچه یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ڤه‌نزویلا (دانیوسكا رۆدریگێز) و (موحد فه‌یز سوبری) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی مالیزیا بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵ به‌ربژێرن.
باشترین پێكهاته‌ی ساڵ
له مه‌راسیمی به‌خشینی باشترینه‌كانی 2016 له یانه‌ی ریال مه‌درید (مارسیلۆ، تۆنی كروس، سێرجیۆ رامۆس و لوكا مۆدریچ) ناویان له پێكهاته‌كه‌دا ده‌بێت (كریستیانۆ، مێسی و گریزمان) به‌شێكی دیكه ده‌بن له پێكهاته‌دا، پێشبینی ده‌كرێت ناوی (ریاز محه‌ره‌ز و نگۆڵو كانتی) له یانه‌ی لیسته‌ر سیتی تێدا بێت.