ئه‌نقه‌ره: له ئه‌مريكاوه هێرشكرايه سه‌ر كاره‌باى توركيا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى وزه‌ى توركيا بيرات ئالبيرق رايگه‌ياند، وه‌زاره‌ته‌كه‌ى له ئه‌مريكاوه، هێرشى ئه‌ليكترۆنى كراوه‌ته سه‌ر و به‌و هۆيه‌وه چه‌ند جارێك كاره‌با بڕاوه.
سايتى توركش مينوت بڵاويكردووه‌ته‌وه، به هۆى دووباره بوونه‌وه‌ى بڕانى كاره‌با، دانيشتوانى ئه‌سته‌نبوڵ و ژماره‌يه‌ك شارى ديكه سكاڵايان به‌رز كردووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه زاواى سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان و وه‌زيرى كاره‌با بيرات ئالبيرق له تويته‌ر نووسيويه‌تى: هۆشدارى جديم له‌و باره‌يه‌وه داوه، به‌ڵام جريوه‌كه‌ى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بووه‌ته جێى گاڵته و پێكه‌نينى به‌كارهێنه‌ران.
ئالبيرق، له لێدوانيدا بۆ چه‌ند ته‌له‌فزيۆنێكى توركى ئاشكرايكردووه، دوێنێ رووبه‌ڕووى هێرشێكى چڕوپڕى ئه‌ليكترۆنى بووينه‌وه كه له ئه‌مريكاوه كرايه‌وه سه‌رمان، هێرشه‌كه به شێوه‌يه‌كى رێكخراو كرايه سه‌ر زۆربه‌ى به‌ڕێوبه‌رايه‌تى وه‌زاره‌تى وزه، به‌ڵام ئێمه توانيمان به‌رپه‌رچيان بده‌ينه‌وه.
سه‌رچاوه: نۆڤۆستى، رووسياليه‌وم.