لێكۆڵه‌ری تایبه‌تی CIA: زانیارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بۆ شه‌ڕی عێراق راست ده‌رنه‌چوون
K24 - هه‌ولێر:
جۆن نیكسۆن، لێكۆڵه‌ری CIAی ئه‌مه‌ریكا، كه راسته‌وخۆ دوای ده‌ستگیركردنی سه‌ددام حوسێن، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیكتاتۆر و سه‌رۆكی پێشووی عێراقدا كرد، زانیاری نوێ ئاشكرا ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی عێراق هه‌ڵه‌بوو.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ئیندیپێندێنت" به‌ریتانی، جۆن نیسكۆن، لێكۆڵه‌ری CIA, تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن، گوتی: "ئه‌مه‌ریكا به هه‌ڵه شه‌ڕی عێراقی كرد، له باره‌ی بوونی چه‌كی كیمیایش له عێراق، هیچ یه‌ك له زانیارییه‌كان راست ده‌رنه‌چوون".
نیكسۆن ده‌شڵێت: "ئێمه له زۆر شت هه‌ڵه‌بووین، وه‌كو باری ته‌ندروستی سه‌ددام حوسێن، خووه كه‌سییه‌كانی، ته‌نانه‌ت شێوازی ئیداره‌كردن و فه‌رمانڕه‌واییكردنی عێراقیش".
ئه‌و لێكۆڵه‌ره، به‌وه‌نده نه‌وه‌ستاوه و ره‌خنه‌ی له ئیداره‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا و جۆرج ده‌بلیۆ بووش، سه‌رۆكی پێشووتریش گرتووه و ده‌ڵێت: "جۆرج ده‌بلیو بووش، نه‌یده‌ویست گوێی له هیچ شتێك بێت له باره‌ی عێراق، جگه له‌و شتانه‌ی خۆی ده‌یه‌ویست".
نیكسۆن له لێكۆڵینه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ سه‌ددام حوسێن پرسیاری كردووه: "ئایا به راستی ئێوه ده‌تانه‌ویست به چه‌كی كۆكوژ، گورز له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوه‌شێنن له سعوودیه؟"، له وه‌ڵامدا سه‌ددام گوتوویه‌تی: "هه‌رگیز بیرمان له به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نانه‌ت گفتوگۆی ئه‌و بابه‌تشمان نه‌كردووه، هیچ كه‌سێكی عاقڵیش كارێكی له‌وجۆره ناكات".
نیكسۆن ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كاتێك گوێی له‌و وڵامانه‌ی سه‌ددام بووه، تووشی سه‌رسوڕمان بووه، به‌و پێیه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی بۆ شه‌ڕی عێراق له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا، ئه‌وه‌بووه كه عێراق خاوه‌نی چه‌كی كۆكوژه و پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه ئه‌و چه‌كانه به‌كاربهێنێت و به‌هۆیه‌وه عێراق ببێته مه‌ترسی له‌سه‌ر جیهان.
ئه‌و لێكۆڵه‌ره ده‌شڵێت: "سه‌ددام حوسێن پێی گوتم، واشنتۆن هیچ نیازێكی گوێگرتن و تێگه‌یشتنی نییه".
به گوێره‌ی قسه‌كانی نیكسۆن، ئه‌مه‌ریكا ته‌نها زانیارییه‌كانی له باره‌ی بوون چه‌كی كۆكوژی عێراق هه‌ڵه‌نه‌بووه، به‌ڵكو سه‌رۆكی پێشووتری عێراق، به یه‌ك رسته هۆشداری له باره‌ی داهاتووی ئه‌و وڵاته داوه‌ته ئه‌مه‌ریكییه‌كان و گوتوویه‌تی: "بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت فه‌رمانڕه‌واییكردنی عێراق كارێكی ئاسان نییه".
كاتێك نیكسۆن پرسیاری له سه‌ددام كردووه، بۆچی ئه‌و قسه‌یه‌ی ده‌كه‌ی؟ گوتوویه‌تی: "ئه‌مه‌ریكا له گه‌لی عێراق نه‌گه‌یشتووه، نه زمانه‌كه ده‌زانن و نه ده‌زانن عه‌قڵییه‌تی خه‌ڵك چۆنه، شاره‌زای مێژووش نین، ته‌نانه‌ت نازانن كه‌شوهه‌واكه‌شی چۆنه".
نیكسۆن ده‌شڵێت: "پێشنبییه‌كانی وردبوون، وڵات دوای رووخانی سه‌ددام، پڕبووه له ئاژاوه و پشێوی، تا ئێستا زیاتر له 200 هه‌زار عێراقی له ململانێكانی دوای رووخانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌و كوژراون".
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی ئیندیپێندێنت + رووسیه‌لیه‌وم