ته‌رمی گه‌نجێك له ده‌شتی دێڵیزیانی سۆران ده‌دۆزرێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ، ته‌رمی گه‌نجێكی دانیشتووی سۆران، ناوی (په‌یمان حه‌مه‌ده‌مین عیسازاده)، له ده‌شتی دێڵیزیان دۆزراوه‌ته‌وه و پۆلیسیش ئاشكرای ده‌كات، هیچ شوێنه‌وارێكی ئه‌شكه‌نجه و لێدان، یاخود فیشه‌ك به جه‌سته‌ی ئه‌و گه‌نجه‌وه دیار نییه.
نه‌قیب هاوار ئه‌رگووشی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و گه‌نجه دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ئازادی سۆرانه و له دایكبووی 1992ه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه و ئه‌ندامی حزبی دیموكراتی كوردستانه.
گوته‌بێژی پۆلیس راشیگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه تیمه‌كانییان گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئه‌و گه‌نجه له دوێنێ ئێواره‌وه دیار نه‌ماوه.
باوكی ئه‌و گه‌نجه به پۆلیسی سۆرانی رایگه‌یاندووه، هیچ كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناخۆشییه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه و تا ئێستاش هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی كوڕه‌كه‌یان نازانن.
گوته‌بێژی پۆلیس ئاشكراشیده‌كات، هیچ شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه و فیشه‌ك، یاخود لێدان به جه‌سته‌ی ئه‌و گه‌نجه‌وه دیار نییه، بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانیشی، ته‌رمه‌كه گوازراوه‌ته‌وه پزیشكی دادی سۆران و له‌وێوه‌ش ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر ده‌كرێت.