به ئامادهبوونى بارزانى له مهراسيمێكدا يهڵدرم بهرهو توركيا بهڕێخرا
K24 – ههولێر:
لەدوای سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردایەتی کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ لەرێگای فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بن عهلى یهڵدرم سەرۆک وەزیرانی تورکیا گەڕایەوە بۆ تورکیا.
لەو سەردانەیدا، یڵدرم لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوويهوە و دواتریش بەهاوەڵی بارزانی، یڵدرم سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەی لەسەر چیای زەرتک کرد لەوێ لەگەڵ فەرماندەی باڵاکانی هێزی پێشمەرگە باسی لە شەڕی دژی داعشی کرد.
ئەمە یەکەم سەردانی یلدرم بوو بۆ هەرێمی کوردستان و لەدوای ئەوە دێت کە رۆژی شەممە یڵدرم گەیشتە بەغدا و لەوێ لەگەڵ هەریەک لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران، فواد مەعسوم، سەرۆک کۆمار و سەلیم جبوری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆبوویەوە.