مه‌سروور بارزانی ده‌رباره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بۆ كوردستان24 ده‌دوێت

راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: دوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین له‌ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕی دژی تیرۆردا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن
kurdistan24.net

K24 – هه‌ولێر:

مه‌سروور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له‌سه‌ر چیای زه‌رتك، له‌و شوێنه‌ی ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بنالی یڵدرم و شاندی یاوه‌ری له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌، ده‌رباره‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ر دوو لا، قسه‌ بۆ په‌یامنێری كوردستان24 ده‌كات.

مه‌سروو بارزانی له‌ باره‌ی گرنگی و بایه‌خی سه‌ردانه‌كه‌وه‌ گووتی" ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنی دیپلۆماسیه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و پێزانین و رێزگرتن له‌ ئیراده‌ی میلله‌تی كورد وه‌ك یاریكه‌رێكی شاره‌زا له‌ هاوكێشه‌ سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و شه‌ری دژی تیرۆریزمدا".

هه‌روها راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، ده‌رباره‌ی كۆبوونه‌وه‌كان رایگه‌یاند" باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا و گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و توركیاش كراوه‌".

له‌ كۆتایی قه‌سه‌كانیدا داوای له‌ هه‌موو لایه‌ك كرد، له‌ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ و شه‌ڕی دژی تیرۆردا هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌مانه‌وێت پێشمه‌رگه‌ به‌شیك بێت له‌سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌".