خه‌ڵكی به‌غدا هاتنه‌وه مه‌یدانه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
ده‌یان هاووڵاتی عێراقی ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه له مه‌یدانی ته‌حریری ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا، بۆ داواكردنی پاراستنی گیانی هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان سازكرد.
ئه‌و هاووڵاتیانه له دۆخی ئه‌منی شاری به‌غدا نیگه‌رانن، پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كه ته‌قینه‌وه‌كان زیادیانكردووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی له مه‌یدانی ته‌حریر كۆببوونه‌وه، له هه‌موو ناوچه‌كانی شاره‌كه‌وه هاتبوون، جگه له‌وه‌ی داوایان ده‌كرد ده‌سه‌ڵاتداران هاووڵاتیانی ناوچه جیاجیاكانی شاره‌كه بپارێزن، له هه‌مانكاتدا داواكاربوون، به‌رپرسی ئه‌منییه‌تی شاری سه‌در له به‌غدا كه پله‌ی لیوای هه‌یه بگۆڕدرێت".
به‌هۆی گردبوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه نارازییه، هیزه ئه‌منییه‌كانی به‌غدا، پردی كۆماری و ئه‌و رێگانه‌شیان داخست كه دێنه ناوچه‌كه و بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌گه‌رێكیش، رێوشوێنی ئه‌منی توندیان گرتبووه‌به‌ر و به‌ربه‌ستی كۆنكریتیشیان دانابوو.
به‌غدا یه‌كیك له‌و شارانه‌ی عێراقه به به‌رده‌وامی كرده‌ی خۆكوژی و ته‌قینه‌وه‌ی تێدا ئه‌نجامدراوه، له‌م دواییانه‌شدا ژماره‌ی ته‌قینه‌وه‌كان له‌و شاره زیادیكردووه و خه‌ڵكێكی زۆر به‌و هۆیه‌وه بوونه‌ته قوربانی.