لەماوەی ساڵێكدا لە ھەرێمی كوردستان 8 پیاو لەلایەن ژنەكانیان كوژراون
K24 - سلێمانی
بەپێی ئاماری ساڵانەی لیژنەی بەدوادا چوون و تۆماری کەیسەکانی رێکخراوی یەکێتی پیاوانی کوردستان لە ساڵی 2016 لە سەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان 8 پیاو لەلایەن ژنەکانیانەوە کوژراون و 70 پیاوی دیكەش بەھۆی ناکۆکی خێزانییەوە خۆیان کوشتووە.
پیاوێك چیرۆكی ھەوڵی كوشتنی لەلایەن ھاوسەرەكەی بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە و دەڵێ: "رۆژێك ژنەكەم ویستبووی بمكوژێت، بەڵام ئاشكرابووھەوڵەكەی سەری نەگرت".