پێش كشانه‌وه‌یان له باشیك ئه‌ردۆغان ئه‌م قسانه‌ی به سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی گوتووه
K24 – هه‌ولێر:
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سه‌ربازگه‌ی (باشیك) ده‌كات، كه بڕیاره به گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا به‌م زووانه پاشه‌كشه‌یان پێبكرێت.
سه‌ربازانی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی دووچاری گرژی كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی بیناڵی یڵدرم سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا بۆ به‌غدا له دوو رۆژی رابردوودا، گرژییه‌كان به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه چوون.
له‌و كاته‌ی فیكری ئیشك وه‌زیری به‌رگری توركیا چووه سه‌ربازگه‌ی باشیك، سه‌رۆككۆمار به ته‌له‌فۆن قه‌سه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات و به سه‌ربازه‌كان ده‌ڵێت" به خۆڕاگری و ئازایانه رووبه‌ڕووی سته‌م بوونه‌وه".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی له سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت" ئه‌ركه‌كانتان به سه‌ركه‌وتوویی و روویه‌كی ته‌واو جوان به‌جێهێناوه" هیوادارم له سه‌ربازگه‌كه‌دا سه‌ركه‌وتووبن، گورزێكی كه‌مه‌رشكێنتان له داعشداوه، داوا له خوا ده‌كه‌م به هاناتانه‌وه بێت".
سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌و ئه‌ركه‌داوه كه سه‌ربازه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامیانداوه و گوتوویه‌تی" ئه‌و راهێنانه‌ی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و برا كانمان له مووسڵ"هێزه‌كانی پاراستنی نه‌ینه‌وا" كردووتانه ، له پێناو ئاشتی ناوچه‌كه‌دابووه و سوودێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه، پشكی باشتان له‌و پێشڤه‌چوونانه‌ی ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت به‌ركه‌وتووه".
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه سه‌ربازانی توركیا له سه‌ربازگه‌یه‌كی نزیكی شاره‌دێی باشیك جێگیربوون و ئه‌ركیان راهێنان بووه به هێزه‌كانی پاراستنی نه‌ینه‌وا( حه‌شدی نیشتیمانی پێشوو) كه له پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی مووسڵ درووستكراوه و سه‌ربازگه‌كه ته‌نها چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له سه‌نته‌ری شاره‌دێی باشیك دووره.