مامۆستایانی ناڕازی ھەڵوێستی خۆیان بەرامبەر پارتی ئاشكرا دەكەن

"ھەندێك كەناڵی راگەیاندن دوو بەرەكیان خستووەتە نێوان ئێمە و پارتی"
kurdistan24.net

K24 – سلێمانی

ئەندامێكی ئەنجوومەنی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی بە كوردستان24 راگەیاند: "ھەندێك كەناڵی راگەیاندن دووبەرەكیان لەنێوان ئێمە و پارتی دیموكراتی كوردستان دروستكردووە، لە كەناڵێكی راگەیاندن گوتراوە كە مامۆستایانی ناڕازی دەچنە سەر بارەگای پارتی لە سلێمانی، كە ئەمە لە رووی زمانەوانییەوە چوونە بەردەم لەگەڵ چوونە سەر زۆر جیاوازە".

مامۆستا دڵشاد میرانی گوتیشی: "ئێمە پارتی دیموكراتی كوردستان بە حزبێكی فەرمانڕەوا دەزانین زۆر ئاساییە گەر بچینە بەردەم بارەگاكەی و بژێوی ژیانی ھاووڵاتیان بگەیەنینە ھەر لایەنێك، بەڵام ئەگەر ھەر لایەنێك بیەوێت بە ھەڵكوتانە سەربارەگا ناوی ببات ئەوە كاری ئێمە نییە".

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی دەستەی مامۆستایانی ناڕازی ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ دەچنە بەردەم بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی و یاداشتێك ئاراستەی یەكگرتوو دەكەن كە چاند خاڵێك لەخۆدەگرێت، خاڵی سەرەكی ئەوەیە كە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنەوە و ئامانجی سەرەكیان بژێوی خەڵك بێت، لە خاڵێكی دیكە داوا لە یەكگرتوو دەكەن كە راگەیاندنەكانیان رۆڵیان ھەبێت لە گواستنەوەی ناڕەزایەتی ھاووڵاتیان".