ئێران پێشوازی له ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
راوێژكاری رێبه‌ری ئێران عه‌لی خامه‌نه‌یی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا بیناڵی یڵدرم بۆ عێراق گرنگ ده‌نرخێنێت و خۆشحاڵی وڵاته‌كه‌شی به‌رامبه‌ر ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و به‌غدا ده‌رده‌بڕێت.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر ویلایه‌تی له رێوره‌سمی پێشكه‌شكردنی كتێبێك له‌باره‌ی داعش گوتی: "پێشوازی له نه‌هێشتنی ناكۆكی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی دۆستانه‌ی نێوان توركیا و عێراق ده‌كه‌ین".
ویلایه‌تی كه به دامه‌زرینه‌ری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناسراوه له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان، سه‌ردانی یڵدرم بۆ عێراق گرنگ نرخاند و گوتی: "حكومه‌تی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كی باشی دراوسێتی له‌گه‌ڵ عێراق به‌رقه‌رار كرد و هه‌نگاوه‌كانی بۆ رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق هه‌نگاوێكی گرنگه".
هه‌ر له‌مباره‌وه وه‌زیری پێشووتری ئێران هیواداره "ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌یه نێوان توركیا و سوریاش مسۆگه‌ر بكرێت" و پێشی وایه "ناكۆكی نێوان توركیا و سوریا له قازانجی هیچ كامه‌یاندا نییه" و هیواش ده‌خوازیت توركیا بۆ سه‌رده‌می "به سفركردنی كێشه‌كان"ی له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی پێكهاتوو له ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زیرانی كابینه‌كه‌ی و په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌ی سه‌ردانی به‌غدای كرد و پاش كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراقی فێدراڵ سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد و به جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه و هه‌روه‌ها سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له چیای باشیكش كرد.
هه‌ر له‌م سه‌ردانه‌دا رێكه‌وتن كرا له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له باشیك، كه له مانگه‌كانی رابردوو، پێش ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016، ببووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كانی نێوانیان.