ره‌فسنجانى كۆچى دواييكرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى پێشتووترى كۆمارى ئيسلامى ئێران، عه‌لى ئه‌كبه‌ر هاشمى ره‌فسنجانى و به‌هێزترين كه‌سايه‌تى پارێزگاران و خاوه‌نى هێز و هه‌ژموونى ئابوورى ئێران كۆچى دواييكرد.
ره‌فسنجانى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ده‌ستنيشانكردنى به‌رژه‌وه‌ندييه باڵاكانى كۆمارى ئيسلامى ئێران به هۆى نه‌خۆشيى دڵه‌وه له ته‌مه‌نى 83 ساڵييدا كۆچى دواييكرد.
ره‌فسنجانى كێ بوو..
هاشمى ره‌فسنجانى، ناسراو به عه‌لى ئه‌كبه‌ر هاشمى ره‌فسنجانى، له 25ى ئاب/ ئۆگستى 1934 له‌دايكبووه و له 8ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 كۆچى دواييكرد.
ناوبراو له ماوه‌ى ده‌سه‌ڵاتى شادا له ئێران بۆ چه‌ند جارێك زيندانى كراوه. بۆ ماوه‌ى دوو خول له نێوان ساڵانى 1989 تا 1997سه‌رۆكى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووه.
ئه‌و له گوندى بهرمانى ده‌وروبه‌رى ره‌فسنجانى سه‌ر به پارێزگاى كرمانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى ئێران له‌دايكبووه. ميرزا عه‌لى هاشمى باوكى بازرگانى فستق بووه.
له ته‌مه‌نى 14 ساڵييه‌وه بۆ ته‌واوكردنى خوێندنى مه‌زهه‌بى چووه‌ته قوم و قوتابى خومه‌ينى بووه.
له 1961ه‌وه وه‌ك قوتابييه‌كى خومه‌ينى دامه‌زرێنه‌رى كۆمارى ئيسلامى ئێران ده‌ستيكردووه به چالاكى سياسى. له لايه‌ن ده‌زگاى هه‌واڵگرى شا، ناسراو به ساواك 7 جار و بۆ ماوه‌ى 4 ساڵ و 5 مانگ ده‌ستگيركراوه و له زينداندا بووه.
پۆسته‌كانى:
ره‌فسنجانى، له نێوان 1980 تا 1989 سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى شووراى كۆمارى ئيسلامى ئێران بووه.
له سه‌روبه‌ندى كۆتايهاتنى شه‌ڕى عێراق و ئێران له 1988 له لايه‌ن خومه‌ينييه‌وه كرايه كاربه‌ڕێكه‌رى فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كان.
ره‌فسنجانى به پاڵنه‌رى سه‌ره‌كى له پرۆسه‌ى رازيبوونى ئێران به بڕيارى ئاگربه‌ست هه‌ژمار ده‌كرێت.
له سه‌رده‌مى سه‌رۆكايه‌تى كۆمارييدا، ره‌فسنجانى هه‌وڵيدا ئێران و خۆرئاوا له يه‌كدى نزيك ببنه‌وه و ئێران بێته‌وه گۆڕه‌پانى هه‌رێمايه‌تى و وه‌ك هێزێكى هه‌رێمايه‌تى كاريگه‌ر ده‌ربكه‌وێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كاندا هه‌ژموونى خۆى له لوبنان به‌كارهێنا بۆ ئازادكردنى ژماره‌يه‌ك بارمته‌ى خۆرئاوايى.
له رووى ناوخۆييه‌وه كارى بۆ ئه‌وه كرد، سيستمى ئابوورى ئێران له ئابوورى ده‌وڵه‌ته‌وه بگۆڕێت بۆ ئابوورى بازار. نه‌يارانى ده‌ڵێن، ئه‌و سياسه‌ته شكستى هێناوه له به‌ديهێنانى دادوه‌رى كۆمه‌ڵايه‌تى. ئه‌و نه‌يارى سه‌پاندنى سزا مه‌زهه‌بييه تونده‌كان بوو. كارى بۆ ئه‌وه ده‌كرد، ده‌رفه‌تى كاركردنى زياتر بۆ ژنان بڕه‌خسێت.
ره‌فسنجانى به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرا، كه به هۆى په‌يوه‌ندييه سياسييه‌كانييه‌وه سه‌روه‌تێكى بێشومارى كۆكردووه‌ته‌وه.
1- رەفسەنجانی لە رووداوه‌كه‌ی بۆینس ئارێسی ئەرجەنتین و لە رووداوی كوشتنی میكۆنۆس‌دا بە فەرمی ناوی ھاتبوو و بۆی نه‌بوو سه‌ردانی وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا بكات
دواى شه‌ڕى عێراق، ئيدانه‌ى پلانه‌كانى ئه‌مريكاى له ناوچه‌كه كرد و له نوێژى هه‌ينيى تاران‌دا به ئاشكرا دژايه‌تى خۆى بۆ ئه‌مريكا دووپاتكرده‌وه.
ره‌فسنجانى هاوسه‌رگيرى كردووه و پێنج منداڵى هه‌يه و كچه بچووكه‌كه‌ى فائيزه هاشمى له بوارى مافه‌كانى ژنان چالاكه و رۆژنامه‌يه‌كى به ناوى (ژن) ده‌رده‌كرد، به‌ڵام له لايه‌ن توندڕه‌وه‌كانه‌وه داخرا.