"له‌سه‌ر كارداشیان خرانه زیندان"
K24 – هه‌ولێر:
رادیۆی ئه‌وروپا 1 و ژماره‌یه‌ك میدیای دیكه‌ی فه‌ره‌نسی رایانگه‌یاند" ژماره‌یه‌ك كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی فه‌ڕه‌نساوه ده‌ستگیركراون و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به‌و دزییه‌ی له 3/10/2016 له پاریس له ئه‌ستێره‌ی بواری ته‌له‌فزیۆنیی ئه‌مریكی كرا، ئه‌مڕۆ 9/1/2017 لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌ستپێكراوه.
له كاتی دزییه‌كه‌دا پۆلیسی فه‌ره‌نسی رایگه‌یاندبوو" ژماره‌یه‌ك كه‌س به به‌های 9 ملیۆن یۆرۆ (9.5) ملیۆن دۆلار، زێڕ و خشڵی كارداشیانی ته‌مه‌ن 36 ساڵانیان دزیووه، له كاتی دزیكردنه‌كه‌شدا به زه‌بری چه‌ك هه‌ره‌شه‌یان لێكردووه و له شوقه‌كه‌یدا له پاریس به‌ستبوویانه‌وه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و راپۆرتانه‌ی به رادیۆی ئه‌وروپای 1 و رادیۆی RTL گه‌یشتووه" به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌و دزییه‌دا 15 كه‌س له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیركراون، پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی جێمانی شوینه‌واریان له شوێنه‌كه و پشكنینی DNA ئاشكرابوون.
به‌شێك له‌و كه‌سانه‌شی كه نكۆڵی له تێوه‌گلانیان ده‌كه‌ن، زانیاری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و كاته‌ی دزییه‌كه‌كراوه، ئه‌وان به جلوبه‌رگی پۆلیسه‌وه به پێ و به سواری پایسكیل شوێنه‌كه‌یان جێهێشتووه.