یەكبوون دەگەڕێتەوە كوردستان

لە باكووری كوردستان درێژە بە ھونەرەكەی دەدات
kurdistan24.net

K24 - ئامەد

بەهۆی كێشەی سیاسی و نەتەوەیی، زۆر لە ھونەرمەندانی كورد ناچار بوونە وڵاتی خۆیان جێبھێڵن و لە هەندەرانەوە درێژە بە کاری ھونەرییان بدەن، خانمە ھونەرمەندی كورد یەكبوون كە مۆسیقاكەی وەك ئەتنۆ جاز ناودەبات، دوای شەش ساڵ ژیان لە ئەوروپا گەڕاوەتەوە شاری ئامەد لە باكووری كوردستان.

لە لێدوانێكی تایبەت بە كوردستان24 یەكبوون دەڵێ، دەیەوێ لە وڵاتی خۆی درێژە بە کاری هونەری بدات.