ئێران بۆ ئه‌سه‌د: دانوستانه‌كانی قه‌یرانی سوریا بۆ دیمه‌شق بگوازرێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر
سكرتێری گشتی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران داوا ده‌كات دانوستانه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا بۆ دیمه‌شق بگوازرێنه‌وه كه به "پایته‌ختی سوریای یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه" ناوی ده‌بات.
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ئێران بڵاوی كرده‌وه عه‌لی شه‌مخانی له دیدارێك له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك سوریا راگه‌یاند دانوستانی سیاسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا "پێویسته له نێوان سورییه‌كان و به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وان ئه‌نجام بدرێت و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی كاریگه‌ر ته‌نیا رۆڵی ئاسانكارییان هه‌بێت".
بڕیاره دانوستانه‌كانی ئاشتی سوریا به ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی روسیا ڤلادمیر پوتین له ئاستانای پایته‌ختی قه‌زاقستان (كازاخستان) به‌ڕێوه بچێت كه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له یه‌كه‌م كاتژمێری رۆژی 29 كانوونی دووه‌می 2016 ئاگربه‌ستی سه‌رتاسه‌ری له سوریا به نێوانگیری روسیا و توركیا راگه‌یه‌نرا.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئێران هه‌ر له‌مباره‌وه گوتی: "پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵ بده‌ن دانوستانی سیاسی بۆ دیمه‌شق بگوازرێنه‌وه كه پایته‌ختی سوریای یه‌كگرتوو و یه‌كپارچه‌یه".
به گوته‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ئێرانی گرووپه چه‌كداره‌كانی نه‌یاری به‌شار ئه‌سه‌د " ئه‌گه‌ر هه‌ست بكه‌ن وڵاتانی پشتیوانی‌یان له دانوستانی سیاسی جیدی نین، بێگومان له شه‌ڕ و خوێنڕێژی ناگه‌ڕێنه‌وه".
بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به توركیا یان هیچ وڵاتێكی دیكه بدات، گوتی: "هه‌ندێ وڵاتان ستراتیژیی بی به‌رهه‌می خۆیان به‌رامبه‌ر قه‌یرانی سوریا گۆڕیوه و توانیویان تا ئاستێك هه‌ڵه‌كانی رابردووی خۆیان قه‌ڕه‌بوو بكه‌نه‌وه".
سه‌رچاوه: رادیۆ فه‌ردا