ئه‌م ڤیدیۆیه ده‌یسه‌لمێنێت كریستیانۆ براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترینی 2016ـه‌یه
زۆرینه‌ی میدیاكان پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن كریستیانۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2016 بباته‌وه كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له لایه‌ن فیفاوه پێشكه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 9 كانوونی دووه‌می 2017، كریستیانۆ رۆناڵدۆ له هه‌ژماری خۆی له تویته‌ر ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ساتی پێچانه‌وه‌ی جانتاكه‌كه‌ی به‌ره‌و زیورخ پیشان ده‌دات.
له ڤیدیۆیه‌كه‌دا ده‌ركه‌وتووه كه كریستیانۆ زۆر كه‌یف و خۆشییه‌وه جلوبه‌رگه تایبه‌ته‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له مه‌راسیمه‌كه ئاماده ده‌كات.
رۆژنامه‌ی ماركا له چاپی دوێنێیدا ئاشكرای كردووه كه زانیاری ته‌واوی ده‌سكه‌وتووه كه كریستیانۆ براوه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2016ـه‌یه.
له لایه‌كی دیكه‌وه یانه‌ی بارسێلۆنا كه‌مێك پێش ئێستا به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه كه لیۆنێل مێسی به‌شداری مه‌راسیمه‌كه‌ی ناكات و خۆی بۆ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی جامی شای ئیسپانیا به‌رامبه‌ر بلباو ئاماده ده‌كات، كشانه‌وه‌ی مێسی به ته‌واوه‌تی مسوگه‌ركردنی خه‌ڵاته‌كه له‌به‌رژه‌وه‌ندی كریستیانۆ شكانده‌وه.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له شاری زیورخ فیفا مه‌راسیمی باشترینه‌كانی 2016 ساز بكات كه به The Best ناسراوه، له مه‌راسیمه‌كه‌دا، باشترین یاریزانی پیاو و ئافره‌ت ده‌ستنیشان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ باشترین راهێنه‌ری جیهان له هه‌ردوو ره‌گه‌ز، له‌گه‌ڵ جوانترین گۆڵ و پێكهاته‌ی ساڵ و باشترین هانده‌ریش بۆ یه‌كه‌مجاره ده‌ستنیشان ده‌كرێت.
ساتی خۆئاماده‌كردنی كریستیانۆ بۆ مه‌راسیمی فیفا له زیورخ