تره‌مپ دانی پێدانا
K24 هه‌ولێر
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا دانی به‌وه نا كه روسیا ده‌ستی هه‌بووه له هێرشی ئه‌لكترۆنی بۆ سه‌ر دامه‌زاوه‌كانی دیموكراته‌كانی وڵاته‌كه‌ی له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و له‌وانه‌یه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه رێوشوێن بگرێته‌به‌ر.
رێینس پریبس هه‌ڵبژێردراوی تره‌مپ بۆ به‌ڕیوه‌بردنی كارمه‌ندانی كۆشكی سپی به فۆكس نیوزی رایگه‌یاند تره‌مپ به‌و باوه‌ره گه‌یشتووه كه روسیا له پشت هێرشه ئه‌لكترۆنییه‌كانی دژی دامه‌زراوه‌كانی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا بووه.
له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا ئیمه‌یله هاككراوه‌كانی هیلاری كلینتۆن پاڵێوراوی دیموكراته‌كانی و سه‌نته‌رێكی دیموكراته‌كانی بڵاو كراونه‌وه كه به‌هۆیه‌وه كلینتۆن و دیموكراته‌كان كه‌وتنه ژێر گوشاری ده‌نگده‌ران، به‌تایبه‌تی ركابه‌ره‌كه‌یان، تره‌مپ قازانجێكی زۆری له‌م پرسه وه‌رگرت و به به‌رده‌وامی له بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌كاری هێنا.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی تیمه‌كه‌ی تره‌مپ هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌وه‌ی نه‌كرد كه تره‌مپ ئه‌وه‌ی قبووڵكردووه ئه‌و هێرشه به فه‌رمانی راسته‌خۆی ڤلادمیری پوتین سه‌رۆكی روسیا ئه‌نجامدراوه یان نا.
گوتیشی: "تره‌مپ ئه‌وه‌ی قبووڵ كردووه كه ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به هه‌ندێ كه‌سه‌كان له روسیا".
چه‌ند رۆژ به‌ر له ئێستا ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاند هێرشه ئه‌لكترۆنییه‌كان راسته‌وخۆ به فه‌رمانی پوتین ئه‌نجامدراوه بۆ زیان گه‌یان به دیموكراته‌كان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و یارمه‌تیده‌ریش بووه بۆ كه‌مپینی تره‌مپی كۆماریخواز كه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره تره‌مپ رۆڵی روسیا له هێرشی سایبێری بۆ سه‌ر دیموكراته‌كان له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی قبووڵ ده‌كات. پێشتر هه‌ر جۆره لێدوانێك له‌مباره‌وه و تۆمه‌تباركردنی روسیا ره‌ت ده‌كرده‌وه.
بڕیاره تره‌مپ له رۆژی 20 ئه‌م مانگه سوێندی یاسایی بخوات و وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ست به كار ببێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وه‌ی روسیا هه‌نگاوی پێویستی بگرێته‌به‌ر، هه‌ر وه‌ك هه‌ردوو لایه‌نی دیموكرات و كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا داوای ده‌كه‌ن.