وهرزێكى نوێى وهرگرتن بۆ خوێندنى ماستهر و دكتۆرا دهستپێدهكات
K24 – ههولێر:
بەڕێوبەرایەتی راگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەخشەڕێگای خوێندنی ماستەر و دكتۆرای راگەیاند و بڕياريدا، خوێندنى ماستهر و دكتۆرا بكرێته دوو وهرز و جهختيش لهسهر مانهوهى مهرجى توانستى ئينگليزى كرايهوه.
ئهمڕۆ 9ى كانوونى دووهم/ يهنايرى 2017، لیژنەی باڵای خوێندنی باڵا به مهبهستى دانانى نەخشە رێگای نوێی خوێندنی باڵا/ ماستەر و دكتۆرا كۆبوويهوه و چهند بڕيارێكى پهسند كردن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا له راگهيهندراوێكدا جهختى لهسهر ئهوه كردهوه، "ليژنەی باڵای خوێندنی باڵا كە نوێنەری سەرجەم زانكۆكان تێیاندا ئەندامە پابەندبونی خۆیان بەجێبەجێكردنی سەرجەم ڕێنماییەكانی خوێندنی باڵا/ماستەر و دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) دووپاتكردەوە بەتایبەت مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی".
دهقى بڕيارهكانى وهزارهتى خوێندنى باڵا
یەكەم: لیژنەی باڵای خوێندنی باڵا كە نوێنەری سەرجەم زانكۆكان تێیاندا ئەندامە پابەندبوونی خۆیان بەجێبەجێكردنی سەرجەم رێنماییەكانی خوێندنی باڵا/ماستەر و دكتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی (2016-2017) دووپاتكردەوە بەتایبەت مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی.
دووەم: لێژنەی باڵای خوێندنی باڵا بڕیاریدا لەمەودوا پرۆسەی خوێندنی باڵا/ماستەر و دكتۆرا بكرێتە دوو سیمستەر بە شێوەیەك سیمستەری زستانە لە مانگی 9 پرۆسەی پێشكەشكردن دەستپێبكات و كۆرسی خوێندن لە مانگی 1دەستپێبكات، سیمستەری هاوینە لە مانگی 3 پرۆسەی پێشكەشكردن دەستپێبكات و لە مانگی 6 كۆرس خوێندن دەستپێبكات.
سێیەم: هەر لەو كۆبوونەوەیەدا لێژنەكە بەهەمان مەرج و رێنمایی خولی پێشووی سیمستەری زستانە، سیمستەری هاوینەی پەسەندكرد، كە پرۆسەی پێشكەشكردن و تاقیكردنەوه و دەستپێكردنی خوێندنی بۆ سیمستەری هاوینه بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
1- وادەی پێشكەشكردن لە ڕێكەوتی 26ی ئازاری 2017 تاوەكو 17ی نیسانی هەمان ساڵ دەبێت.
2- كاتی تاقیكردنەوەی توانستی زانستی بۆ خوێندنی ماستەر لە رێكەوتی 2ی ئایاری 2017 دەبێت و، بۆ خوێندنی دكتۆراش لە رێكەوتی 3ی هەمان مانگ دەبێت.
3- ڕێكەوتی دەستپیكردنی كۆرسی خوێندن لە سیمستەری هاوینە لە ڕێكەوتی 11ی حوزەیرانی 2017 دەبێت.
ئ.ر