خوێندنى باڵا بڕيارێكى بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سوكارى شه‌هيد و ئه‌نفالكراوه‌كان ده‌ركرد

بڕیارى وەرگرتنى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى و زیندانیاى سیاسى ده‌ركردووه‌.

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، رايگه‌ياند، لە بەرامبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى و زیندانیانى سیاسى لە مێژوى خەباتى ڕزگارى خوازى گەلەکەمان، بڕیارى وەرگرتنى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکانى و زیندانیاى سیاسى ده‌ركردووه‌.

له‌ راگه‌يه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تدا كه‌ له‌ وێبسايتى خوێندنى باڵا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ هاتووه‌: ئەمڕۆ دوشەممە، 9ى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2017 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەنوسراوى ژمارە 383 کە ئیمزاى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرەوەیەو ئاراستەى سەرجەم زانکۆکانى کردوە بڕیاریدا بە وەرگرتنى سەرجەم کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان و زیندانیانى سیاسى  کە تەواوى مەرجەکانیان هەیەو ، کورسیان بۆ نەماوەتەوە بۆ خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومیيەکانى هەرێمى کوردستان.

وەک لە نوسراوەکەدا هاتوە:  ئەو کاندیدانەى کە کەس وکارى پلە یەکى شەهیدە یان ئەنفالکراوە یاخود زیندانى سیاسیە و داواییان بۆ خوێندنى ماستەر یان دکتۆرا لە زانکۆکان بۆ ساڵى خوێندنى 2016-2017 پێشکەش کردوە، لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەرچونە، بەڵام بەهۆى نەمانى کورسى خوێندن وەرنەگیراون، دواى ئەوەى نوسراوى پشتگیرى لە دیوانى وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان بەئیمزاى خودى وەزیر دەهێنن بۆ زانکۆکان و کورسیان بۆ تەرخان دەکرێت، وەک خوێندکارى خوێندنى باڵا وەردەگیرێن.

ئ.ر

وێنه‌يه‌ك له‌ بڕياره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا
وێنه‌يه‌ك له‌ بڕياره‌كه‌ى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا