وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا ده‌گاته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
بڕياره ئه‌مشه‌و هه‌ريه‌ك له وه‌زيرانى به‌رگرى و په‌ره‌پێدانى هۆڵه‌ندا و وه‌زيرى بازرگانى ده‌ره‌كى و گه‌شه‌پێدانى هۆڵه‌ندا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له لايه‌ن به‌رپرسانى باڵاى سه‌رۆكايه‌تى و حكومه‌تى هه‌رێمه‌وه پێشوازييان لێ بكرێت.
جيانين هينسن، وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا و ليلينا پلۆمێن، وه‌زيرى بازرگانى ده‌ره‌كى و گه‌شه‌پێدانى هۆڵه‌ندا له به‌غداوه بگه‌نه هه‌رێمى كوردستان.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يان، شاندى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى شه‌ڕى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پێشكه‌شكردنى هاوكارى هۆڵه‌ندا بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانى ناو هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.