به فه‌رمی ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م باشترینه‌كانی 2016 ئاشكرا بوو
له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا له شاری زیورخی سویسرا فیفا ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م باشترینه‌كانی 2016ـی ئاشكرا كرد، كه تێیدا باشترین یاریزانی پیاو و ئافره‌ت و باشترین راهێنه‌ر و جوانترین گۆڵی ساڵ و باشترین پێكهاته‌ی 2016ـی راگه‌یاند.
باشترین پێكهاته‌ی 2016
زۆرینه‌ی پێكهاته‌ی ساڵی 2016 له یاریزانانی دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی ئیسپانیا پێكهاتبوون (كریستیانۆ، رامۆس، تۆنی كرووس، مۆدریچ و مارسیلۆ) له ریال مه‌درید، (مێسی، سوارێز، نێیمار، ئینیێستا و پیكێ) له بارسێلۆنا هاوشانی گۆڵپارێزی ئه‌ڵمانی مانوێل نویه‌ر له پێكهاته‌ی باشترینه‌كان ساڵدا بوون، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنج بوو ناوی ئه‌نتوان گریزمان له پێكهاته‌كه‌دا نه‌بوو.
باشترین هانده‌رانی جیهانی
فیفا به فه‌رمی خه‌ڵاتی باشترین هانده‌رانی جیهانی به یانه‌كانی بروسیا دۆرتمۆی ئه‌ڵمانیا و لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی به‌خشی.
باشترین راهێنه‌ری ئافره‌ت
بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری ئافره‌تی 2016، هه‌ریه‌ك له راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا (جیل ئیلیس)، (سیلڤیا نێیدۆ) راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی خانمانی ئه‌ڵمانیا و راهێنه هه‌ڵبژارده‌ی سوید (پیا سه‌ندهاچ) به‌ربژێری بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كه بوون، به‌ڵام (سیلڤا نێیدۆ) بووه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین راهێنه‌ری
باشترین راهێنه‌ری پیاو
كلاودیۆ رانیێری راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی لیسته‌ر سیتی به باشترین راهێنه‌ری 2016 ده‌ستنیشان كراوه و گره‌وه‌كه‌ی له زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید و فێرناندۆ سانتۆسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال برده‌وه.
جوانترین گۆڵی ساڵ
گۆڵی (موحد فه‌یز سوبری) یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی مالیزیا به جوانترین گۆڵی ساڵی 2016 ده‌ستنیشان كرا
باشترین یاریزانی ئافره‌ت
(كارلی ئانێ لۆید) خانمه یاریزانی ته‌مه‌ن 34 ساڵه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌مریكا كه ئێستا یاری بۆ تیپی خانمانی هۆستن داشی ئه‌مریكی ده‌كات و به باشترین یاریزانی 2016 ده‌ستنیشان كرا.
باشترین یاریزانی پیاو
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی به باشترین یاریزانی 2016 ده‌ستنیشان كرا
ئه‌مساڵ فیفا له گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ جیا بووه و به ته‌نیا ئه‌ركی به‌خشینی خه‌ڵاتی باشترینه‌كانی ساڵی له‌ئه‌ستۆ گرت و ناوی خه‌ڵاته‌كه‌ش The Besـه.