كونسوڵێكى رووسيا به مردوويى دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى رووسيا له يۆنان رايگه‌ياند، ته‌رمى كونسوڵى رووسى ئه‌ندريه مالانين، له شوقه‌كه‌ى خۆى له ئه‌سينا دۆزراوه‌ته‌وه.
رووداوى گيانله‌ده‌ستدانى ئه‌و كونسوڵه‌ى رووسيا تا ئێستا نه‌زانراوه.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى رووسيا هه‌واڵه‌كه‌يان بڵاوكرده‌وه، به بێ ئه‌وه‌ى له باره‌ى هۆكارى گيانله‌ده‌ستدانى هيچ زانيارييه‌كى زياتر بڵاوبكه‌نه‌وه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى نۆڤۆستى رووسيا بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌و ديپلۆماتكاره رووسييه نه‌چووه‌ته نووسينگه‌ى كاركردنى و وه‌ڵامى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كانى نه‌داوه‌ته‌وه و هاوڕێكانى په‌يوه‌ندييان به پۆليسه‌وه كردووه و له‌گه‌ڵ پۆليسدا چوونه‌ته شوقه‌كه‌ى و ده‌رگاى داخراو شوقه‌كه‌يان شكاندووه و ته‌رمه‌كه‌يان دۆزيوه‌ته‌وه.
دواى رووداوى تيرۆركردنى باڵيۆزى رووسيا له ئه‌نقه‌ره، ئه‌مه دووه‌م حاڵه‌تى گيانله‌ده‌ستدانى ديپلۆماتكارانى رووسيايه له ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌كه‌يان.