پێشمه‌رگه‌ داوای یه‌كگرتوویی له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كات

ھێزە سیاسییەكان وەك پێشمەرگە یەك دەنگ و یەك ھەڵوێست بن لەبەرامبەر نەیارانی كورد
kurdistan24.net

K24 - حەمرین

ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەحەمرینەوە لەسەنگەرەکانی بەرگری کردن لەخاکی كوردستان، داوا لە لایەنەسیاسییەکان دەکەن کۆتایی بە ناکۆکی سیاسی نێوانیان بێنن و وەک چۆن پێشمەرگە لەسەنگەرەکان بە یەكگرتوویی روبەڕووی دوژمن دەبێتەوە، لایەنە سیاسییەكانیش یەك دەنگ و یەك ھەڵوسێت دەسكەوتەكانی كوردستان بپارێزن و كۆتایی بە ناكۆكییە سیاسییەكانیان بێنن و دۆخی ھەرێمی كوردستان و پەیوەندی نێوان لایەنەكان ئاسایی بكرێتەوە.