ئەمریکا مانەوەی پەکەکە لە شنگال بە مەترسی بۆ سەر ناوچەکە دەزانێت

ئەمریكا پاڵپشتی توركیا دەكات لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا مانەوەی پەکەکە لە شنگال بە مەترسی بۆ سەر ناوچەکە دەزانێت.

جۆن کێربی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، تا ئێستا هیچ دانووستاندنێکی دیپلۆماسی لەبارەی چوونەدەرەوەی پەکەکە لە شنگال نەکراوە و ئەمریکا بەتەواوی پاڵپشتی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "مانەوەی پەکەکە لە شنگال هەڕەشەیە بۆ سەر ناوچەکە".

جۆن کێربی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا