به وێنه و ڤيديۆ.. وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا گه‌يشته هه‌ولێر
K24 – هه‌ولێر:
جيانين هينسن، وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا و ليلينا پلۆمێن، وه‌زيرى بازرگانى و گه‌شه‌پێدانى هه‌ماهه‌نگى هۆڵه‌ندا له به‌غداوه گه‌يشتنه هه‌رێمى كوردستان.
له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌ربيل (هه‌ولێر)، له لايه‌ن سه‌رۆكى ديوانى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان فوئاد حوسێن و وه‌زيرى ناوخۆ كه‌ريم شنگالى و به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم فه‌لاح مسته‌فا پێشوازى له وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا و شاندى ياوه‌رى كرا.
به گوێره‌ى كارنامه‌ى سه‌ردانه‌كه‌يان، شاندى حكومه‌تى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى شه‌ڕى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و پێشكه‌شكردنى هاوكارى هۆڵه‌ندا بۆ ئاواره و په‌نابه‌رانى ناو هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆ بكه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه په‌يامنێرى كوردستان24 نه‌وره‌س عه‌بدوڵڵا له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر، رايگه‌ياند، بڕياره سبه‌ى وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكوومەتی هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه.
هاوكات، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا له باره‌ى گرنگى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زيرى به‌رگرى هۆڵه‌ندا، گوتى: