پارێزگاكان پشتیوانی لە پڕۆژەی پارێزگای ھەولێر دەكەن لەبارەی پاشەكەوتی مووچە
K24 – ھەولێر
ئەمڕۆ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆك و پارێزگاری ھەڵەبجە كۆبوونەوە، ھەرسێ سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی دیكە پشتیوانی خۆیان بۆ پڕۆژەكەی ئەنجوومەنی پارێزگای ھەولێر دەربڕی كە لە كۆتایی ساڵی رابردوودا پەسندكراوە، بۆ ئەوەی قەرزی خزمەتگوزارییەكان و باجەكانی فەرمانبەران لە پارەی پاشەكەوتكراوی مووچەكانیان بدرێتەوە.
سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی دھۆك و سلێمانی و پارێزگاری ھەڵەبجە پێیانوایە پڕۆژەكە سوودی بۆ فەرمانبەران دەبێت و ھیواخوازبوون كە بتوانن باری سەرشانی فەرمانبەران سوك بكەن و متمانەیان بۆ بگێڕنەوە.
ئەمە لە كاتێكدایە بەھۆی قەیرانی دارایی و كەمبوونەوەی مووچەكانیان زۆر لە فەرمانبەران پارەی خزمەتگوزارییەكانی ئاو و كارەبا و باجەكانیان نەداوە، بە پەسندكردنی ئەو پڕۆژەیە قەرزەكانیان لە پاشەكەوتی مووچە دەدرێتەوە.