هه‌وڵی ئازاردانی كریستیانۆ ده‌درێت
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2016ـی جیهانی به‌ده‌ستهێنا، میدیاكانی فره‌نسا هێرشیان كرده سه‌ر فیفا و رایانگه‌یاند ده‌بوو خه‌ڵاته‌كه به گریزمان بدرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10 كانوونی دووه‌می 2016، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی (كۆپێ) ئیسپانیا ده‌ڵێت: ده‌زانم له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه هه‌وڵی شكاندنی شكۆی من ده‌درێت، زۆرجار به توندترین شێوه ده‌یانه‌وێت ئازارم بده‌ن، به‌ڵام من چۆكم دانه‌داوه و هه‌میشه به ئاستی به‌رز و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره وڵامم داونه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا له چاپی ئه‌مڕۆیدا ره‌خنه‌ی له فیفا گرت و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد بوو كه زوڵمیان له گریزمان كردووه، له‌مباره‌یه‌وه جه‌ختیان له‌وه كردبووه كه نه‌ده‌بوو خه‌ڵاته‌كه به كریستیانۆ ببه‌خشن و به شایسته‌ی گریزمانیان زانیبوو.
كریستیانۆ له به‌رسیڤێكدا ده‌ڵێت: به‌رده‌وام هه‌وڵی بێزاركردنی من ده‌درێت، هه‌ست به دژایه‌تییه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م، به‌ڵام ئه‌م مامه‌ڵه تونده‌ی به‌رامبه‌ر م ده‌كرێـت من نه‌ترساندووه به پێچه‌وانه‌وه به‌هێزتری كردووم.
كریستیانۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: له رووی ئاست و نازناواوه نه‌یانتوانیوه له گۆڕه‌پانه‌كه دوورم بخه‌نه‌وه، بۆیه له جیاتی ئه‌وه تۆمه‌تی خۆدزینه‌وه له باجدانیان بۆ دروست كردووم، مه بابه‌تێكی ته‌واو دووره له راستی.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 2016 نازناوی باڵۆن دۆر و خه‌ڵاتی فیفای بردنه‌وه كه به The Best ناسراوه.