به دوو رۆژ زیاتر له 64 هه‌زار دۆلار بۆ خێزانێك كۆده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌جد تاهووف په‌نابه‌رێكی سوورییه، له مانگی ئازاری ساڵی 2015 له‌گه‌ڵ ژن و منداڵه‌كانی خۆی گه‌یانده شاری كالكاری كه‌نه‌دا، ئه‌و كاته‌ی گه‌یشته ئه‌وێ به‌ده‌ست نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه ده‌یناڵاند.
تاهووف پێش ئه‌وه‌ی برواته كه‌نه‌دا له لوبنان ده‌ژیا و له‌وێش چاره‌سه‌ری وه‌رده‌گرت،هه‌ندیك ته‌ندروستی به‌ره‌و باشتر رۆیشتبوو، له كالكاریشی ده‌ستیكردبووه‌وه به وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ریی،به‌ڵام شێرپه‌نجه‌كه به هه‌موو گیانیدا بڵاوبووه‌وه و له رێكه‌وتی 7/1/2017 كۆچی دوایكرد و پاش خۆی ژنێك و منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵان و منداڵێكی ته‌مه‌ن دوو ساڵانی به‌جێهێشتووه.
چیرۆكی تاهووف له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌بێته‌وه، به تایبه‌تی لای ئه‌و گرووپانه‌ی له بواری هاوكاری په‌نابه‌ره سوورییه‌كان كارده‌كه‌ن و له رێگه‌ی فه‌یسبووكه‌وه خه‌ڵكی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ یارمه‌تیدانی خێزانه‌كه‌ی تاهووف هانده‌ده‌ن.
سام نه‌مووره یه‌كیكه له دامه‌زرێنه‌رانی گرووپی هاوكاری په‌نابه‌ره سوورییه‌كان له شاری كالكاری و ده‌ڵێت" خه‌ڵكێكی زۆر به مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و خێزانه په‌یوه‌ندییان پێوه‌ده‌كردین، دوای گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌مان، سایما جه‌مال كه یه‌كیكه له دامه‌زرێنه‌ر و خۆبه‌خشه‌كان پێشنیاریكرد له رێگه‌ی پیگه‌ی gofundme حیسابێكی تایبه‌تی بۆ بكه‌ینه‌وه تا ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت هاوكاری ئه‌و خێزانه بكه‌ن له‌و رێگه‌یه‌وه هاوكارییه‌كانیان بنێرن".
سام به (هافینگتۆن پۆست)ی گوتووه" پێشبینیمان ده‌كرد نزیكه‌ی 5 هه‌زار دۆلاریك هاوكاریمان له لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پیبگات".
به‌ڵام رۆلا ئه‌بو خدووده كه خۆبه‌خشیكه له ریزی ئه‌و گرووپه‌دا و هاوكاری تاهووف و خیزانه‌كه‌ی كردووه له هه‌موو بواره‌كاندا به تایبه‌تی چاره‌سه‌ركردنی له نه‌خۆشخانه و كاری وه‌رگێڕانیشی بۆ كردوون، ده‌ڵێت" چاوه‌ڕوانی هاوكارییه‌كی گه‌وره‌م ده‌كرد".
هه‌روه‌ها گووتی" له سه‌ره‌تادا داوامانكرد بڕی 25 هه‌زار دۆلارێكمان بۆ ئه‌و خێزانه بۆ كۆبكرێته‌وه، به‌ڵام دوای بینینی ره‌وشی خێزانه‌كه هه‌ستمانكرد پێداویستییه‌كانی ژن و منداڵه‌كانی به تایبه‌تی كه له لایه‌ن تاهووف هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ جێنه‌ماوه زۆر زیاتر بێت، بۆیه به‌رزمانكرده‌وه بۆ 60 هه‌زار دۆلار".
به‌ڵام پێشوازییه‌كه له ده‌ره‌وه‌ی چاوه‌ڕوانیدا بوو، ته‌نها له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا بڕی ئه‌و هاوكارییه‌ی گه‌یشته ئه‌و حیسابه 60 هه‌زار دۆلاری تێپه‌راند، تا كاتی ئاماده‌كردنی ئه‌م راپۆرته بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ك كۆمه‌ك بۆ ئه‌و خیزانه نێردراوه له ماوه‌ی دوو رۆژدا گه‌یشتووه‌ته (64،490 ) دۆلار، ئه‌و پاره‌یه‌ش ته‌نها له لایه‌ن 736 كه‌سی كۆمه‌ڵگا موسوڵمانه‌كان و عه‌ره‌ب و كه‌نه‌دییه‌كانه‌وه نێردراوه.