نەبوونی یاسایی دابه‌شكردنی زه‌وی پڕۆژەیەكی وەزارەتی كشتوكاڵ رادەگرێت
K24 - ھەولێر
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری، پڕۆژه‌یه‌كی ئاماده كردوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر ده‌رچوویه‌كی به‌شه كشتوكاڵیه‌كانی زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان 5 دۆنم زه‌وی پێ بدرێت، ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش 4 هه‌زار و 900 كه‌س لێی سودمه‌ند ده‌نب، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یاساییه‌كی تایبه‌ت به دابه‌شكردنی زه‌وی له ئارادا نییه، بۆیه ئه‌و پڕۆژه‌یه هێشتا نه‌كه‌وتۆته كار، پسپۆڕان و ئه‌كادیمیانی ئه‌و بواره‌ش هه‌نگاوێكی له‌و جۆره به گرنگ ده‌زانن بۆ په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می نیشتمانی.
ئەنوەر عومەر گوتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ و ئاودێری بە كوردستان24 گوت: "لە پڕۆژەكەدا ھاتووە ھەر كەسێك 5 دۆنم زەوی پێبدەین، لە ساڵی یەكەم 400 دۆنم زەوی لە ھەر پارێزگایەك دابەش بكرێت، بەڵام جێبەجێكردنی پڕۆژە پێویستی بە بڕیارە، چونكە تا ئێستا یاساییەك نییە بۆ دابەشكردنی زەوی لە ھەرێمی كوردستان".
روونیكردەوە: "پڕۆژەكە 4 هه‌زار و 900 كه‌س لە دەرچووانی بەشەكانی كشتوكاڵ و فێتەرنەری لێی سوودمەند دەبن".