كریستیانۆ په‌یامێكی توند ئاراسته‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا ده‌كات
كریستیانۆ رۆناڵدۆی خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان ره‌خنه‌ی توند له یاریزانانی بارسێلۆنا ده‌گرێت به‌هۆی كشانه‌وه‌یان له مه‌راسیمه‌كه‌ی فیفا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10 كانوونی دووه‌می 2016، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی یانه‌ی ریال مه‌درید له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی كادێنا سێری ئیسپانیا ده‌ڵێت:
له هۆكاری كشانه‌وه‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا تێده‌گه‌م، رێزیشی لێده‌گرم، به‌ڵام ده‌بێـت داوای لێبوردن بكه‌ن و روونیبكه‌نه‌وه كه بۆچی كشانه‌وه؟
كریستیانۆ گوتیشی: هانده‌رانێكی زۆر چاوه‌ڕوانی ئه‌ستێره‌كانی بارسێلۆنا بوون، به‌ڵام به‌داخه‌وه كارێكی چه‌وتیان كرد كه به‌شدارییان نه‌كرد.
كریستیانۆ له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: پێویسته هه‌موو كه‌سێك بزانێت خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان به باشترینه‌كه‌ی 2016 به‌خشرا، بۆیه پێویست ناكات ئه‌م بابه‌ته هیچ كه‌سێك دڵته‌نگ بكات.
كریستیانۆ به ناراسته‌وخۆ ره‌خنه‌یه‌كی توندی له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی جیرارد پیكێ گرت و له به‌رسیڤێكدا گوتی: پێویسته وازم له‌م ره‌فتارانه بینین و له 2017 گرینگی گه‌شه‌ی عه‌قڵمان بده‌ین.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له 2016 به‌سه‌ر هه‌ردوو ركابه‌ره‌كه‌ی مێسی و گریزماندا سه‌ركه‌وت و نازناوی باڵۆن دۆر و خه‌ڵاتی فیفای برده‌وه كه به The Best ناسراوه.