خانه‌قین.. گه‌نجێك برا گه‌وره‌كه‌ی ده‌داته به‌ر چه‌قۆ و ده‌یكوژێت
K24 - گه‌رمیان:
به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، دوو برای دانیشتووی گه‌ڕه‌كی رزگاری خانه‌قین، ده‌بێته شه‌ڕیان و له ئاكامدا، برا بچووكه‌كه به‌ناوی (م. ا) برا گه‌وره‌كه‌ی به‌ناوی (ر. ا) له دایكبووی 1976، ده‌داته به‌ر چه‌قۆ و ده‌یكوژێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی خانه‌قین به په‌یامنێری كوردستان 24ی راگه‌یاندووه، هۆكاره‌كه‌ی بوونی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه له‌نێوان ئه‌و دوو برایه و ئێستا تۆمه‌تباره‌كه به‌پێی ماده‌ی 406، ده‌ستگیركراوه و دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ش له رووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه.