داعش ديل به منداڵێكى سێ ساڵ ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر:
به‌كارهێنانى منداڵ بۆ ئه‌نجامدانى تاوانى كوشتن و خۆته‌قاندنه‌وه و توندوتيژى، يه‌كێكه له سيما دياره‌كانى داعش و له نوێترين به‌رهه‌ميدا، كه له دێرزوورى سووريا به‌رهه‌مهاتووه، داعش ژماره‌يه‌ك منداڵ له دنياى منداڵييان بێ به‌شده‌كات و تاوانى كوشتنيان پێ ئه‌نجام ده‌دات.
له تۆماره ڤيديۆييه نوێيه‌كه‌يدا، داعش يه‌كێك له نه‌ياره به ديل گيراوه‌كانى به ده‌ستى منداڵێك ده‌كوژێت كه ته‌مه‌نى ته‌نيا 3 ساڵه.
ئه‌و منداڵه 3 ساڵه‌يه، له شانۆى تاوانه‌كه‌دا به‌سه‌ر يارييه‌كانى منداڵييدا هه‌نگاو ده‌نێت و پێيان پێدا ده‌نێت و ده‌مانچه‌يه‌كى بچووكى ده‌درێته ده‌ست و يه‌كێك له ديله‌كانى داعش ده‌كوژێت، كه به په‌رژينێكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌و به‌رهه‌مه ڤيديۆيه‌ى داعشدا، منداڵێكى كه‌مێك گه‌وره‌تر له منداڵه 3 ساڵييه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت و به چه‌قۆ سه‌رى ديلێك ده‌بڕێت و سه‌رى له جه‌سته‌ى جياده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌ى تايمزى بريتانى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و ده‌ستگيركراوانه به تۆمه‌تى هاوكاريكردنى هێزه كوردييه‌كان له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگيركراوون و داعش به‌و شێوه دڕندانه ده‌يانكوژێت.
پێشتريش، داعش له چه‌ند به‌رهه‌مێكى ڤيديۆييدا منداڵانى بۆ ئه‌نجامدانى تاوانى كوشتنى نه‌يار و ديله‌كانى به‌كارهێناوه.
بێبه‌شكردنى منداڵان له دنياى منداڵى و به‌كارهێنانيان وه‌ك خۆكوژ و ئه‌نجامده‌رى تاوان بووه‌ته يه‌كێك له سيماكانى داعش و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا له ساته‌وه‌ختى داگيركردنى مووسڵ و ناوچه‌كانى ديكه‌ى عێراق و سووريا، داعش چه‌ندين سه‌ربازگه‌ى تايبه‌تى بۆ راهێنانى منداڵان و پێگه‌ياندنيان به بيروباوه‌ڕى توندڕه‌وى و كوشتن و تاوان كردووه‌ته‌وه.
و:ئ.ر