مامۆستایانی ناڕازی بێ ئومێد دەبن

لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی كەس نەھاتەدەرەوە پێشوازیمان لێ بكات لەلایەن گۆڕانیش داواكانمان وەرگیرا بۆ كۆبوونەوەی حزبەكان
kurdistan24.net

K24 - سلێمانی

دوای گۆڕینی ئاراستەی خۆپیشاندانەكانی مامۆستایانی ناڕازی لە بەردەم بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا لە شاری سلێمانی بۆ بەردەم بارەگای پارتە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان، بە ئامانجی زانینی ھەلوێستی لایەنەكان لەسەر داواكاری مامۆستایان، بە شێك لە مامۆستایان دەڵێن، بێ ھیوابووین لە جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان لایەنەكانیش پاڵپشتی خۆیان بۆ داواكاری مامۆستایان دەردەبڕن.

بەھرە عەلی یەكێكە لە مامۆستایی ناڕازی شاری سلێمانی بە كوردستان24 گوت: "ھیچ وەڵامێكمان دەست نەكەوتووە شایەنی ئومێد بێت، لەلایەن یەكێتییەوە كەس نەھاتە دەرەوە پێشوازیمان لێ بكات، لەلایەن گۆڕانیش داواكانمان وەرگیراوە بۆ كۆبوونەوەی حزبەكان".

لەبارەی پشتیوانی حزبەكان بۆ مامۆستایانی ناڕازی کاردۆ محەمەد ھەڵسوڕاوی  بزووتنەوەی  گۆران دەڵێ: "ھەموو بەرپرسیاریەتێك بۆ جێبەجێكردنی داواكاری مامۆستایان لە ئەستۆی حكوومەتە و ئێستا گۆڕان لە حكوومەت نییە".

عەتا شێخ حەسەن وتەبێژی پارتی دیموکراتی  کوردستان لە سلێمانی رایگەیاند: "ئێمە وەك پارتی لە پێشەوەی دەنگی خەڵكین، داوا لە حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەكەین، چارەسەری گونجا و بە پەلە بۆ شایستە داراییەكانی فەرمانبەر و مامۆستایان بدۆزێتەوە".