بازاڕی دەستی دوو گەرمە

kurdistan24.net

K24 – قامشلۆ

بازاڕی دەستی دوو چەند ساڵێكە بووەتە نەریت لە زۆربەی شارەكانی كوردستان كراوەتەوە، ئەو كەلوپەلانەی بەكارھاتوون و دەیانەوێت بیان فرۆشنەوە لە بازاڕەكان بە دەستی دوو ناودەبرێت، ئێستا لە ھەندێك شار بازاڕی تایبەت بە كەلوپەلی دەستی دوو كراونەتەوە و گەلێك جاریش بازاڕی دەستی دوو لە بازاڕەكانی دیكە قەرەباڵغتر دەبێت.

لە شاری قامشلۆی رۆژئاوای كوردستان بازاڕی دەستی دوو تا دێت گەورەتر دەبێت، ھاووڵاتیانیش رۆژ دوای رۆژ زیاتر رووی تێدەكەن.

ھەندێك لە ھاووڵاتیان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن بەھۆی بەرزی نرخی كەلوپەلە نوێیەكان روودەكەنە ئەو بازاڕە و كەلوپەلی بەكارھاتوو بە نرخێكی گونجاو دەكڕن.

بەشێك لە ھاووڵاتیانیش باس لەوە دەكەن زۆرشتی باش لە بازاڕی دەستی دوو ھەیە لە شوێنەكانی دیكە دەست ناكەوێت.