شاراپۆڤا هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی پێگه‌یشت
ماریا شاراپۆڤای خانمه تێنسزانی رووسیا دوای دابڕانێكی زیاتر له ساڵێك به‌هۆی سڕكرانییه‌وه، پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی شتوتگارتی ئه‌ڵمانیا ده‌كاته شیرینی گه‌ڕانه‌وه‌ی.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تێنس به فه‌رمی گڵۆپی سه‌وزی بۆ ماریا شاراپۆڤا هه‌ڵكرد و رێگه‌ی به‌شداریكردنی له پاڵه‌وانییه‌تیی شتوتگارت پێدا كه بڕیاره پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه له 26ـی نیسانی ئه‌مساڵ له ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه بچێت.
شاراپۆڤا له دوایین لێدوانی خۆی رایگه‌یاند كه هه‌رگیز بێبه‌شبوونی له ئۆڵمپیكی ریۆ دی جانیێرۆی 2016 له‌بیر ناكات كه به‌هۆی سڕكردنه‌وه نه‌یتوانی به‌شداریی بكات، به‌ڵێنیشی به هانده‌رانی دا به هێزێكی باش بگه‌ڕێته‌وه.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی تێنس له پاڵه‌وانییه‌تیی كراوه‌ی ئوسترالیای رابردوو، ماریای شاراپۆڤای ته‌مه‌ن 30 ساڵی به گومانی به‌كارهێنانی مادده‌ی وزه‌به‌خش به سڕكردنی بۆ 2 ساڵ سزادا راگرت، دواتر سزایه‌كه‌ی بۆ 15 مانگ كه‌مكرایه‌وه.