له خولی نایابی عێراق زامه‌كانی زاخۆ قوڵتر ده‌بێته‌وه
K24 ـ زاخۆ
له گه‌ڕی حه‌ڤده‌یه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراقدا یانه‌ی زاخۆ سێیه‌مین شكستی له‌سه‌ریه‌كی هاته‌ڕێ.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 كانوونی دووه‌می 2017، یانه‌ی زاخۆ له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ هانده‌ر میوانداریی یانه‌ی ته‌ڵه‌به‌ی به‌غدای كرد، یارییه‌كه‌ش به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر 3 گۆڵ به‌سوودی ته‌ڵه‌به كۆتایی هات.
یانه‌ی زاخۆ له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق به بارودۆخێكی ئێجگار خراپ تێپه‌ڕ ده‌كات، له كۆی 13 یاری، 8 شكستی هه‌یه و ته‌نیا یه‌ك یاری له به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌حری تازه‌سه‌ركه‌وتووی خوله‌كه بردۆته‌وه و له دوایین خانه‌ی ریزبه‌ندی خوله‌كه دێت.
یاری داهاتووی یانه‌ی زاخۆ له 27ـی ئه‌م مانگه له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر یانه‌ی قوه‌ی جه‌وییه ده‌بێت.