ریال مه‌درید كریستیانۆی دوورده‌خاته‌وه
له جامی شای ئیسپانیا سبه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی له كات 23:15 خوله‌ك یارییه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی له هه‌رێمی ئه‌نده‌لووس له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سێڤییا ئه‌نجام ده‌دات.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 كانوونی دووه‌می 2017، زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید لیستی یاریزانانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر سێڤییا راگه‌یاند، له لیسته‌كه‌دا ناوی كریستیانۆ نابینرێت.
زێدان بۆ ئه‌م یارییه لیستێكی 19 یاریزانانی ئاماده كردووه، سه‌ره‌ڕای دووركه‌وتنه‌وه‌ی كریستیانۆ، هه‌ریه‌ك له (پیپی، مۆدریچ، رۆدریگێز، ئیسكۆ و گاریس به‌یل) یاوه‌ری یانه‌كه‌یان بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی سێڤیا ناكه‌ن.
سێڤییا له یاری چوونی قۆناخی شازده‌ی جامی شای ئیسپانیا له‌ناو سانتیاگۆ به‌بێ بوونی bbc و چه‌ندین یاریزانی دیكه به 3 گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به ریال مه‌درید دۆڕا و نه‌یتوانی هه‌لی كه‌موكوڕی پێكهاته‌كه‌ی زیدان بقۆزێته‌وه.
ریال مه‌درید له مانگی 5ـی 2015 ـه‌وه له یاریگای رامۆن سانچێز له سێڤییای نه‌بردووه‌ته‌وه، زێدان له‌م یارییه له‌به‌رده‌م ریكۆردیكی مێژوویدایه ئه‌ویش شكاندنی چله‌مین یارییه به‌بێ دۆڕان كه ئێستا 39 یاری به‌بێ شكستی تێپه‌ڕاندووه.