رێوڕه‌سمی به خاكسپاردنی ره‌فسه‌نجانی په‌رده‌ی له‌سه‌ر نهێنییه‌كان هه‌ڵماڵی
K24 - هه‌ولێر:
رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ته‌رمی عه‌لی ئه‌كبه‌ری هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی پێشووتری ئێران، كه خه‌ڵكێكی زۆر ئاماده‌ی بووه، گۆڕا و بووه خۆپیشاندان و گوتنه‌وه‌ی هوتاف له دژی هاوپه‌یمانه ستراتیژییه‌كه‌ی ئێران، كه رووسیایه.
له‌و كاته‌ی ئاپۆرای خه‌ڵك له دوای ته‌رمی ره‌فسه‌نجانی ده‌ڕۆیشتن، رێ‌یان كه‌وته به‌رده‌م كۆنسوڵخانه‌ی رووسیا له تارانی پایته‌خت، هوتافكێشان له دژی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه گوترایه‌وه و ده‌یانگوت "مه‌رگ بۆ رووسیا".
رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی ره‌فسه‌نجانی، به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كه‌ناڵی فه‌رمی ئێرانه‌وه په‌خشده‌كرا، به‌ڵام گوتنه‌وه‌ی هوتاف له دژی رووسیا، وایكرد كه‌ناڵه‌كه ده‌نگی په‌خشه راسته‌وخۆكه رابگرێت و له جیاتی ده‌نگی ئاماده‌بووان، پارچه میوزيكێكی په‌خشكرد.
جیا له گوتنه‌وه‌ی ئه‌و هوتافه‌ش، ئاماده‌بووانی رێوڕه‌سمه‌كه، داوای ئازادكردنی هه‌ریه‌ك له میر حوسێن موسه‌وی و مه‌هدی كه‌رووبی-يان ده‌كرد، كه دوو سه‌ركرده‌ی ديارى باڵی ریفۆرمی ئه‌و وڵاته‌ن.
باڵی ریفۆرمی ئێران، رایگه‌یاند، به‌هۆی ئاڵۆزییه سیاسییه‌كانی وڵات، رێگه‌یان به محه‌مه‌د خاته‌می، سه‌رۆكی پێشووتری ئێران نه‌داوه به‌شداری رێوڕه‌سمه‌كه بكات.
هه‌ر له‌و رێوڕه‌سمه‌دا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت، مه‌هدی ره‌فسه‌نجانی، كوڕی عه‌لی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی، پاڵ به عه‌لی عه‌سكه‌ری، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤزیۆنی ئێرانییه‌وه ده‌نێت و لێناگه‌ڕێت ته‌رمی باوكی هه‌ڵبگرێت, ئه‌و ده‌سته‌یه‌ش راسته‌وخۆ له ژێر چاودێری و ده‌سه‌ڵاتی خامه‌نه‌ییدایه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سایتی عه‌ره‌بی 21, به‌شێك له ئێرانییه‌كانی پێیانوایه، هاوپه‌یمانی ئێران و رووس، شكستیهێناوه و جگه له شكست و داڕمانی ئابووری، هیچ سوودێكی دیكه‌ی نه‌بووه، به‌تایبه‌تیش دوای ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی له سووریا.
چاودێرانیش پێیانوایه، ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ رووسیا، به نه‌رێنی به‌سه‌ر ئابووری و ره‌وشی هاووڵاتییانی ئێرانی‌دا ره‌نگیداوه‌ته‌وه.
ا. م