زۆرترین زانیاری له‌سه‌ر جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای 2017 بزانه
پاڵه‌وانییه‌تیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای 2017 رۆژی شه‌ممه‌ی دادێ به فه‌رمی به به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ری ره‌ش له گابۆن ده‌كرێت.
هه‌ڵبژارده به‌شداربووه‌كان
پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه به به‌شداریی 16 هه‌ڵبژارده ده‌كرێت كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر 4 كۆمه‌ڵه.
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م: گاپۆن، غینیا بیساو، كامیرۆن و بۆركینا فاسۆ
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م: زمبابۆی، توونس، سه‌نیگال و جه‌زائیر
كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م: كۆتدیڤوار، تۆگۆ، مه‌غریب و كۆماری كۆنگۆ
كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م: غانا، ئۆگه‌ندا، میسر و مالی.
پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مجاره له 2 ئه‌ستێره‌ی گه‌وره بێبه‌شه
پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مجاره له دوو ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی وه‌ك ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی و یه‌حیا تۆرێ كۆتدیڤواری بێبه‌شه، تۆڕی یه‌كه‌م یاریزانه كه 4 ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بۆته باشترین یاریزانی ئه‌فریكا، هه‌ڵبه‌ت 4 ساڵیش له‌سه‌ریه‌كیش خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌فریكای پێبه‌خشراوه. ساموێل ئیتۆش به 18 گۆڵ گۆڵكه‌ری مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌یه، تاكه یاریزانیشه كه له دوو پاڵه‌وانییه‌تیی له‌سه‌ریه‌ك بۆته گۆڵكه‌ری پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره ده‌ركه‌وتوون
له پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مجاره چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره ده‌ركه‌وتوون، هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر كه كه‌وتۆته كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ئاگرین زۆرترین ئه‌ستێره‌ی تێدایه، دیارترینیان ریاز محه‌ره‌ز كه خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی 2016ـی كیشوه‌ری ئه‌فریكای پێبه‌خشرا، هاوشان له‌گه‌ڵ ئیسلام سلێمانی هاونیشتیمانی كه دووانه‌یه‌كی تۆقێنه‌ریان له لیسته‌رسیتی دروست كردووه.
محه‌مه‌د سه‌ڵاح له یانه‌ی رۆما و محه‌مه‌د ئه‌لنینی له یانه‌ی ئارسێناڵ دوو ئه‌ستێره‌ی به‌شداربووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌ن كه له هه‌ڵبژارده‌ی میسر یاری ده‌كه‌ن.
له ریزه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی گابۆنیش، ئۆبامیانگی یاریزانی بروسیا دۆرتمۆند ده‌بیندرێت كه چاوی زۆربه‌ی یانه گه‌وره‌كانی جیهانی له‌سه‌ره و له ئێستادا پێشه‌نگی گۆڵكاری بۆندزلیگای ئه‌ڵمانیای گرتووه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش به هۆی دابڕانی ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ی سه‌یدۆ مانی زیانێكی زۆری لێده‌كه‌وێت، به‌وپێیه‌ی یه‌كێكه له كاریگه‌رترین یاریزانه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی یانه‌كه‌ی، به‌وپێیه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكای 2017 ده‌كات.
چه‌ندان زانیاری دیكه
ـ پاڵه‌وانییه‌تیی ئه‌مجاره 31ـه‌مین وه‌شانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریكایه.
ـ هه‌ڵبژارده‌ی گابۆن بۆ دووه‌مینجاره میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌كات.
ـ هه‌ڵبژارده‌كانی میسر و غانا خاوه‌نی زۆرترین میوانداریكردنن كه هه‌ریه‌كه و 4 جار میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه‌یان كردووه.
ـ هه‌ڵبژارده‌ی میسر 7 جار بۆته پاڵه‌وان، ئه‌مه‌ش زۆرترین بردنه‌وه‌یه له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه.
ـ له مێژووی پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه هه‌ڵبژارده‌ی میسر به تۆماركردنی 5 هاتریك، خاوه‌نی زۆرترین هاتریكن.
ـ هه‌ڵبژارده‌ی غانا زۆرترین جار گه‌یشتۆته یاری كۆتایی كه 9 جاره و 4 جاریش بۆته پاڵه‌وان.