ئێران ياريده‌ده‌رێكى قاسم سوله‌يمانى ده‌كاته باڵيۆزى خۆى له عێراق
K24 – هه‌ولێر:
سايتى "عه‌سر ئێران"ى هه‌واڵى بڵاويكرده‌وه، ئێران ژه‌نه‌راڵ ئيره‌ج مه‌سجدى له جێگه‌ى حه‌سه‌ن دانايى فه‌ڕ وه‌ك باڵيۆزى نوێى خۆى ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كات.
مه‌سجدى، وه‌ك راوێژكارى باڵاى قاسم سوله‌يمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌يله‌قى قودسى سه‌ر به سوپاى پاسداران كاريكردووه.
سايته ئێرانييه‌كه هه‌واڵه‌كه‌ى له سه‌رچاوه ره‌سمييه‌كانى ئێران و عێراق پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه و ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى توركيا له زارى هه‌مان سه‌رچاوه هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌م مانگه‌دا ئێران جه‌واد توك ئابادى له جێگه‌ى محه‌ممه‌د ره‌زا ره‌ئوف شيبانى وه‌ك باڵيۆزى نوێى خۆى له ديمه‌شق دياركرد.