بە ڤیدیۆ... كورێك فڕۆكە لە بەفر دروست دەكات
K24 - ھەولێر
لە شارێكی كوردستان ھاووڵاتیەك فڕۆكەیەك لە بەفر دروست دەكات و باس لەوە دەكات كەس ھاوكاری نەكردووە بۆ دروستكردنی فڕۆكەكە، ھەروەھا پەیامێكی ھەیە و دەیەوێت بەم فڕۆكەیە بیگەیەنێت.
ئەو ھاووڵاتییە دەڵێ: "مەزەندە دەكرێت فڕۆكەكە 5 تۆن بێت، لەماوەی 20 رۆژدا تەواوم كرد، رۆژانە 6 ھەتا 7 كاتژمێر كارم تێدا كرد. زۆر جار لە 16 پلەی ژێر سفردا كارم دەكرد و بەفرەكە یەكدی نەدەگرت بۆیە ئاوم پێدا دەكرد".