كلۆپ نهێنی نامه گۆڕینه‌وه‌كه‌ی یاریزانانی لیڤه‌رپوول ئاشكرا ده‌كات
دوای ئه‌وه‌ی له جامی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلاند، یانه‌ی لیڤه‌رپوول به گۆڵێكی بێ‌وڵام به یانه‌ی ساوسهامپتۆن دۆڕا، له كاتی یارییه‌كه‌دا دیمه‌نێك سه‌رنجی میدیاكانی راكێشا، ئه‌ویش نامه ناردنه‌كه‌ی كلۆپی راهێنه‌ر بوو كه له ستۆریچه‌وه ته‌سلیمی ئێمری جانی كرد.
یۆرگن كلۆپ راهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپوول له باره‌ی نهێنی ئه‌م نامه‌یه له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا رایگه‌یاند كه ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی نێو یاریگه ناردووه كه پلانی یاریكردنیان بگۆڕن.
كڵۆپ ده‌شڵێت: ئه‌م نامه‌یه‌م ڕه‌وانه‌ی نێو یاریگه كرد بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان بیخوێننه‌وه و پلانی یاریكردنیان بۆ (3 ـ 5 ـ 2) بگۆڕن، 8 یاریزان نامه‌كه‌یان به‌خێرایی پێگه‌یشت و خوێندیانه‌وه، ته‌نیا رۆبێرتۆ فێرمینهۆ نه‌بێت كه به زه‌حمه‌ت له په‌یامی نامه‌كه تێگه‌یشت.
كڵۆپ له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زیاتر په‌یامی نامه‌كه‌ی روون كرده‌وه و گوتی: له نامه‌كه‌دا داوام له ئێمری جان كرد بچێته ناوه‌ڕاستی یاریكرد و لۆكاس لیڤاشم ئاگادار كرده‌وه بگه‌ڕێته‌وه دواوه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیشم بۆ ئه‌وه بوو كه فلیپی كۆتینهۆ و ئاده‌م لالانا جۆرێك له سه‌ربه‌ستیان هه‌بێت، به‌ڵام پلانه‌كه شكستی هێنا و نه‌مانتوانی ئه‌نجامی یارییه‌كه بگۆڕین.
بڕیاری یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی نێوان لیڤه‌رپوول و ساوسهامپتۆن له 25ـی ئه‌م مانگه له یاریگه‌ی رێدز به‌ڕێوه‌بچێت.