راستییه‌كانی یاریی نێوان زێره‌ڤانی و هه‌ولێر بزانه
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی نۆیه‌می قۆناخی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان شاری دهۆك یاری لوتكه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی له نێوان زێره‌ڤانی و هه‌ولێر گرته‌خۆ، یارییه‌كه‌ش به سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویی زێره‌ڤانی كۆتایی هات، ئه‌نجامی یارییه‌كه‌ش بۆ یانه‌كه‌ی پایته‌خت ناونیشانی یه‌كه‌مین شكستی ئه‌م وه‌رزه بوو.
له یارییه‌كه‌دا چی روویدا؟
له‌م یارییه‌دا یانه‌ی هه‌ولێر له خوله‌كی 25 له رێگه‌ی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌یان به‌ڵێن وشیار به گۆڵێك پێشكه‌وت، یارییه‌كه‌ش له‌م گێمه‌دا به گۆڵێكی بێ‌وڵام به‌سوودی هه‌ولێر كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه گه‌وره و مێژووییه‌كه روویدا، له خوله‌كی 63 ئاراز مسته‌فا، ئه‌ستێره ده‌ره‌وشاوه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزی زێره‌ڤانی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر له خوله‌كی 67 ئه‌حمه‌د مه‌ئمون گۆڵی پێشكه‌وتنی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌سوودی زێره‌ڤانی كۆتایی هات.
راستییه‌كانی یارییه‌كه؟
ـ یانه‌ی هه‌ولێر له‌م وه‌رزه‌دا دوای تێپه‌ڕبوونی 70 رۆژ و ئه‌نجامدانی 7 یاری تووشی یه‌كه‌مین شكست بوو.
ـ یانه‌ی زێره‌ڤانی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌م وه‌رزه‌دا تۆمار كرد.
ـ ئه‌حمه‌د مه‌ئمون یه‌كه‌مین گۆڵی به درێسی زێره‌ڤانی تۆمار كرد.
ـ به‌ڵێن وشیار هێرشبه‌ری هه‌ولێر ژماره‌ی گۆڵه‌كانی به 4 گۆڵ له‌گه‌ڵ وه‌لید سه‌لمانی هێرشبه‌ری دهۆك له لوتكه‌ی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه هاوتا كرده‌وه.
ـ ئاراز مسته‌فای یاریزانی باڵی چه‌پی یانه‌ی زێره‌ڤانی به تۆماركردنی 3 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی یانه‌كه‌ی گرتووه.
ـ زێره‌ڤانی له دوایین 10 یاریدا به‌رامبه‌ر هه‌ولێر بووه خاوه‌نی دووه‌مین سه‌ركه‌وتن.
ـ یانه‌ی هه‌ولێر له دوایین 10 یاری، 20 گۆڵی له زێره‌ڤانی كردووه، له به‌رامبه‌ردا زێره‌ڤانی 15 جار تۆڕی هه‌ولێرییه‌كانی هه‌ژاندووه.
یانه‌ی زێره‌ڤانی به كۆكردنه‌وه‌ی 7 خاڵ له دوایین خانه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی مایه‌وه، له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر به 9 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.
یانه‌ی هه‌ولێر له یاری داهاتووی ده‌بێته میوانی گازی باكوور، زێره‌ڤانیش به‌ره‌نگاری نه‌ورۆز ده‌بێته‌وه.