نوتێلا به‌هۆی زه‌یتی خورماوه زیانی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌گه‌ر یه‌كێكی له عاشقانی شۆكۆلاته‌ی نوتێلای به‌ناوبانگ، ره‌نگه دوای خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه، ده‌ستبه‌رداری كڕین و خواردنی ئه‌م جۆره شۆكۆلاته بی.
ده‌سته‌ی سه‌لامه‌تی خۆراكی ئه‌وروپا، له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، زه‌یتی خورما كه له‌و شۆكۆلاته‌یه ده‌كرێت، بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ مه‌ترسیداره و له هه‌موو جۆره‌كانی دیكه‌ی زه‌یت، ئه‌گه‌ری تووشكردنی مرۆڤی به شێرپه‌نجه زیاتره.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یڵ"ی به‌ریتانی، راپۆرته‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه، پێشتر رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، گومانی خۆی له‌و جۆره زه‌یته نیشاندابوو.
دوای راپۆرته‌كه‌ش، كۆمپانیای "فیریرۆ"ی ئیتاڵی و به‌رهه‌مهێنی نوتێلا، به خێرایی هه‌ڵمه‌تێكی پرۆپاگه‌نده‌یان ده‌ستپێكرد و رایانگه‌یاند، ئه‌وان به باشترین و سه‌لامه‌تترین شێوه "زه‌یتی خورما" به‌رهه‌مده‌هێنن.
كۆمپانیاكه ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، به‌كارنه‌هێنانی ئه‌و زه‌یته، واده‌كات نوتێلا هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تامانه‌ی خۆی له‌ده‌ستبدات، كه پێیه‌وه ده‌ناسرێته‌وه و جیاده‌كرێته‌وه.
فێنشینزۆ تاپێلا، به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشی كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: "درووستكردنی نوتێلا به‌بێ زه‌یتی خورما، ده‌بێته به‌رهه‌مێكی خراپ، ئه‌وه‌ش گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌نگاوێكه بۆ دواوه".
به‌ڵام كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌نه‌كردووه، زه‌یتی خورما، هه‌زرانترین جۆری زه‌یته و به‌كارهێنانی جۆره‌كانی دیكه‌ی زه‌یت، واده‌كات تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نوتێلا، ساڵانه 9-22 ملیۆن دۆلار زیاتر بێت.